بە ڤیدیۆ .. فوتساڵی لاوانی عێراق لەیاری کۆتایی ئاسیا بە ئێران دۆڕا

Screen Shot 2017-05-27 at 12.16.07 PM

یاریگا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی لازانی عێراق توانی بە تۆمار کردنی حەوت سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک بۆ یاری کۆتایی ئاسیا بۆ یاری فوتساڵ سەرکەوتن زامن بکات، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە نەیتوانی جامەکە بباتەوە و بەرانبەر ئێران بە ئەنجامی 0-2 شکستی خوارد.

لەم یارییەدا، لەسەرەتای یارییەکە ئێران لە خولەکی 4 لە ڕێگای یاریزان (ڕیزا پوور) توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، دواتر لە خولەکی 13 بەرگریکاری عێڕاق بە هەڵەیەکی هاوبەش لەگەڵ گۆڵپارێز گۆڵی دووەمی بە ئێران بەخشی، دوارت عێراق بە هەموو سەنگی خۆی فشاری خستە سەرگۆڵی ئێران بەڵام کارامەیی گۆڵپارێزی ئێران کە چەندین تۆپی مەترسیداری دوور خستەوە، وای کرد یارییەکە هەر بەو ئەنجامە بمێنێتەوە و ئێران لە کۆتایی جامەکەی بردەوە.

ڤیدیۆی کورتکراوەی یارییەکە:

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply