بە وێنە .. ئێران یاریزانێکی زۆرانبازی کورد لە سێدارە دەدات

Screen Shot 2017-05-27 at 11.24.11 AM

یاریگا

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە کوردییەکانی ئێران، زۆرانبازێکی ناوداری کوردی خەڵکی شارستانی شائابادی سەربە پارێزگای کرماشان بەناوی ”حوجەتوڵڵا تودڕۆ” لە زیندانی دیزڵئاوای ئەو شارە لە سێدارە دراوە.

تودڕۆ ١٠ ساڵ پێش ئێستا  لە کێشی 74 کلغم دا، یەکێک لە قارەمانانی زۆرانبازیی ئێران بووە.

ئەو زۆرانبازی چەندین ساڵە لە زیندان دایە و لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپاوە.

بە تۆمەتی ”دەسدرێژی بۆسەر زیندانییەک” بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

بەڵام بە وتەی چەندین سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ئاماژە کراوە کە حوجەتوڵڵا تودڕۆ قوربانیی پیلانێکی داڕێژراو بووە و ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کە بەسەریدا سەپاوە و ئەو تاوانە بۆ ئەوەبووە تا لە ناو ببرێت.

Screen Shot 2017-05-27 at 11.21.51 AM

Screen Shot 2017-05-27 at 11.22.04 AM

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply