یانەی ئامەد سپۆر متمانەی بە راهێنەرەکەی تازە دەکاتەوە

Screen Shot 2017-05-25 at 11.32.17 AM

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئامەد سپۆر، کە لە لیگی دووی تورکیا یاری دەکات، جارێکی دیکە متمانەیان بە (تەنەر تاشکین) ی ڕاهێنەری یانەکە کردەوە و گرێبەستێکی تازەیان لەگەڵ واژۆ کرد.

لەم بارەیەوە، میدیاکانی تورکیا، بڵاویان کردووەتەوە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی ئامەد سپۆر، کە زۆربەی یاریزانانی کوردن و لە لیگی دووی تورکیا لەم وەرزە ڕکابەری توندی لەسەر نازناوەکە کرد، بەڵام نەیتوانی ببێتە پاڵەوان، جارێکی دیکە متمانەی بە ڕاهێنەر(تەنەر تاشکین) کردەوە و گرێبەستێکی بۆ یەک ساڵ لەگەڵ واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بتوانێت ئەنجامێکی گەورە دەستەبەر بکات.

سەبارەت بە مانەوەی لەگەڵ یانەی ئاماد سپۆر، ڕاهێنەر تاشکین خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند و سوپاسی سەرۆکی یانەکە و کارگێڕی یانەکە کرد کە جارێکی دیکە متمانەیان پێ بەخشیوە و ئاماژەی کرد کە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانی باشتر دەهێنن و بۆ سەرکەوتن بۆ لیگی یەک دەجەنگن و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ.

ئاشکرایە کە لەم وەرزەدا یانەی ئاماد سپۆر شان بەشانی هەردوو یانەی İstanbulspor AŞ , و ئێرزڕۆم، لە رکابەری بەهێزدابوو بۆ سەرکەوتن بۆ لیگی یەک، بەڵام بە جیاوازی چەند خاڵێکی کەم نەیتوانی ئامانجەکەی بهێنێتە دی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply