چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر مێژووی یۆرۆپالیگ

sevilla-campeon

نووسین و ئامادەکردنی: بەکر حەسەن

– مێژووی پاڵەوانیەتەکە:

پاڵەوانیەتی خوولی ئەوروپی لە ساڵی ۱۹۷۱ دەستی پێکرد بۆ دروستردنی کێبڕێی زیاتر لە نێوان یانە ئەوروپاییەکان بە تایبەت ئەو یانانەی کە سەرکەوتوو نابن بۆ بەشداری کردن لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا .
جامی ئەوروپا کە لەسەرەتاکانی دروست بوونی ئەم پاڵەوانیەتەوە ناوی خوولەکە وا بوو تاساڵی ۲۰۰۹ کە لم ساڵەدا ڕیفۆرمێکی نوێ تر بۆ پاڵەوانیەتەکە کرا وناوی پاڵەوانیەتەکەش نرا خوولی ئەورپی .

یەکەم وەزی ئەم پاڵەوانیەتە لە وەرزی ۱۹۷۱-۱۹۷۲ دوو یانەی ئینگلیزی گەیشتن بە یاری کۆتای کە ئەوانیش تۆتنهام و ۆلڤەرهامپتۆن بوون کە تۆتنهام بوو بەپاڵەوان .

کۆمەڵێک زانیاری لەسەر پاڵەوانیەتەکە :

٤٨ یانەی ئەوروپی بەشداری قۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی ئەوروپی ئەکەن کە دابەش ئەبن بەسەر ۱۲ کۆمەڵە ، کە لە قۆناغی ۳۲ ی پاڵەوانیەتەکە دا ٨ یانەی تر کە لە خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا وە ڕاستەوخۆ دێنە ئەم قۆناغەی خوولی ئەوروپی یانەکانیش بریتین لەو یانانەی کە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیان لەقۆناغی کۆمەڵەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێناوە .

کۆمەڵێک زانیاری لەسەر جامەکە :

جامەکەش لەلایەن بێرتۆنی کاری دیزاین و دروستکردنی بۆ کراوە ، بارستای جامەکە ۱٥ کیلۆ گرامە .

نوێترین سروودی پاڵەوانیەتەکە لەلایەن مایکل کادیلباخ نوسراوە و لە بەرلین تۆمار کراوە .

ئەو بڕە پارەی ئەدرێت بە یانە بەشدار بووەکان :
– بەشداری کردن لە پاڵاوتنی قۆناغی یەکەم بڕی ۲۱٥,۰۰۰ یۆرۆ وەرئەگرێت.
– بەشداری کردن لە پاڵاوتنی قۆناغی دووەم بڕی ۲۲٥,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت .
– بەشداری کردن لە پاڵاوتنی قۆناغی سێ بڕی ۲۳٥,۰۰۰ وەر ئەگرێت.
– بەشداری کردن لە پلەی ئۆف بڕی ۲٤٥,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت .
– بەشداری کردن لە قۆناغی کۆمەڵەکان بڕی ۲,٦۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەرئەگرێت.
– هەر بردنەوەیەک لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بڕی ۳٦۰,۰۰۰ یۆرۆ وەرئەگرێت.
– هەر یەکسان بوونێک لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکان بڕی ۱۲۰,۰۰۰ یۆرۆ وەرئەگرێت.
– ئەو یانەی بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەر ئەکەوێت بۆ قۆناغی ۳۲ بڕی ٦۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.
– ئەو یانەی بە دووەمی کۆمەڵەکەی سەر ئەکەوێت بۆ قۆناغی ۳۲ بڕی ۳۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەرئەگرێت.
– یانەی بەشدار بوو لەقۆناغی ۳۲ بڕی ٥۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.
– ئەو یانەی ئەگاتە قۆناغی ۱٦ بڕی ۷٥۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.
– ئەو یانەی بەشداری قۆناغی چارەگی کۆتای پاڵەوانیەتەکە ئەکات بڕی ۱ ملیۆن یۆرۆ وەر ئەگرێت .
– ئەو یانەی خۆی ئەگەیەنێتە یاری پێش کۆتای بڕی ۱,٦۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.
– ئە ویانەی یاری کۆتای ئەباتەوە و ئەبێتە پاڵەوان بڕی ٦,٥۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.
– یانەی خاوەن پلەی دووەم بڕی ۳,٥۰۰,۰۰۰ یۆرۆ وەر ئەگرێت.

ئەو کۆمپانیایانەی سۆپنسەری پاڵەوانیەتەکە ئەکەن :
– Enterprise Rent-A-Car.
– FedEx کە سپۆنسەری سەرەکی پاەوانیەتەکەیە.
– Hankook Tire.
– Heineken International.
– UniCredit .
– Adidas کە دووەم سەرەیترین سپۆنسەری پاڵەوانیەتەکەیە و تۆپەکانی پاڵەوانیەتەکە درووست دەکات .
– Konami کە ئەمیش دووەم سەرەکیترین سپۆنسەری پاڵەوانیەتەکەیە کە یاریە ڤیدیۆیەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان درووست دەکات .

کۆمەڵێک ئامار و ڕیکۆرد لەسەر پاڵەوانیەتەکە :
– ئیشبیلیە زۆرترین جار بۆتە پاڵەوان بە ٥ نازناو .
– لیڤەرپووڵ و ئینتەرمیلان و یۆڤینتۆس ۳ جار بوونەتە پاڵەوان وەک دووەم زۆرترین یانەی پاڵەوان.
– ئیشبیلیە تاکە یانەیە ۳جار لەسەر یەک بوو بێتە پاڵەوان .

– لیستی ۱۰ گۆڵکارانی مێژووی پاڵەوانیەتەکە :

۱- هێنریک لارسۆن ٤۰ گۆڵ.
۲- ڕادمێل فالکاو ۳۱ .
۳- کلاس یان هۆنتیلار ۳۰ گۆڵ.
٤- دیتەر موولەر ۲۹ گۆڵ.
٥- شۆتا ئەرڤیلدزا ۲۷ گۆڵ.
٦- ئەیساندرۆ ئەلتۆبێلی ۲٥ گۆڵ.
۷- ملادین پیتریچ ۲٤ گۆڵ.
٨ – کلاودیۆ پیزارۆ ۲٤ گۆڵ.
۹- یۆپ هاینکس ۲۳ گۆڵ.
۱۰ – مارتین چیڤیرس و دینیس پێرکامپ ۲۲ گۆڵ.

– یاریزانانی برۆسیا میونشنگلادباخ زۆرترین جار بوون بە گۆڵکاری خوولەکە بە ٤ جار .
– یاریزانە ئەڵمانیەکان زۆرترین جار بوونە گۆڵکاری پاڵەوانیەکە بە ۱۱ جار .
– یۆپ هاینکس و ڕادمێل فالکاو زۆترین جار بوون بە گۆڵکاری پاڵەوانیەتەکە بە ۲ جار .
– جیۆڤانی تراپاتۆنی تاکە ڕاهێنەرە زۆرترین جار ئەم نازناوەی بەدەستهێنابێت بە ۳ نازناو ، ۲ جار لەگەڵ یوڤینتۆس و ۱ جار لەگەڵ ئینتەر میلان.
– جۆسێپی بێرگۆمی یاریزانی پێشووی ئینتەرمیلان زۆرترین یاری لە پاڵەوانیتەکە ئەنجامداوە بە ۹٦ یاری.
– ئۆسکار کاردۆزۆ و دانیاڵ کارچکۆ زۆرترین یاریان لەقۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامداوە بە ٤٤ یاری .
– ڕادمێل فالکاو تاکە یاریزاناە لە وەرزێک زۆرترین گۆڵی تۆمار کردووە لە وەرزێکی پاڵەوانیەتەکە کە ۱۷ گۆڵ لەوەرزی ۲۰۱۰-۲۰۱۱ .
– خێراترین هاتریک کلاودیۆ کیشیرۆ یاریزانی یانەی ستیوا بوخارست تۆمار کردووە لە ماوەی ۱۰ خوولەک دا ، لە یاری نێوان ستیوا بوخارست و ئالبۆرگ .

– ڤیتۆلۆ خێراترین گۆڵی پاڵەوانیەتەکەی تۆمار کردووە لە چرکەی ۱۳،۲۱ لە یاری نێوان ئیشبیلیە و ڤیاڕیال.

– ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ بچووکترین یاریزان گۆڵی لە پاڵەوانیەتەکەتۆمار کردبێت کاتێک تەمەنی ۱٦ ساڵ و ۱۲۷ ڕۆژ بوو گۆڵی تۆمار کرد لە یاری نێوان ئەندەرلاخت و دینەمۆ زگرێب.

– براد فریدێڵ بە تەمەنترین یاریزانە بەشداری پاڵەوانیەتەکەی کردبێت کە تەمەنی ٤۲ ساڵ و ۱۷۳ ڕۆژ بوو لە یاری نێوان تۆتنهام و ف س شەریف بەشداری کرد.

– پاڤێل هۆرڤاث بە تەمەنترین یاریزانە گۆڵی لە پاڵەوانیەتەکە تۆمار کردبێت کەتەمەنی ۳۷ ساڵ و ۲۱٤ ڕۆژ بوو گۆڵی تۆمار کردووە.

– ئەتلەتیکۆ مەدرید تاکە یانەیە زۆرترین یاری بە دوای یەکدا تووشی شکت نەهاتبێت بە ۱٥ یاری بەدوای یەکدا .

– سلۆڤیا بارتیسلاڤا زۆرترین یاری بە دوای یەکدا لە پاڵەوانیەتەکە دۆڕاندوە بە ۹ یاری .
– سپۆڕتینگ لیشبۆنە ۲۰ یاری لەسەر یەک لە یاریگای خۆی تووشی شکست نەهاتووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply