بە وێنە .. پۆلیسی ئێران کچێک بە جلی کوڕان لە نێو یاریگای ئازادی دەستگیر دەکات

23f9146d806ceeef55784f3a1a806a13_L

یاریگا
بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی مافی مرۆڤ لە ئێران، کچێک پاش چوونی بۆ ناو یاریگای ئازادیی تاران بۆ بینینی یاریی هەردوو یانەی (ئیستقلال و ئەلعەین)ی ئیمارات لە میانەی پاڵەوانێتی ئاسیا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

سەرچاوەکە لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کچە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە و بێت سەیری یارییەکەی ئیستقلال و عەین بکات، جلوبەرگی کوڕانی پۆشیوە و توانیویەتی بچێتە ناو یاریگا، بەڵام دواتر لەلایەن هێزی تایبەتی ناو یاریگای ئازادییەوە ئاشکرا دەکرێت و دەستگیردەکرێت.

ئەم ڕێگری و پێشگیرییە لە بەشداریی ژنان و کچان لەناو یاریگاکانی ئێران لە کاتێک دایە کە هەفتەی پێشوو و لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا بە هەزاران کچ و ژن بە جلوبەرگی مۆدە و تەنانەت بێ سەرپۆش و بێ هیچ ڕێگرییەک چوونە ناو یاریگای ئازادی، کەچی لە کاتی یارییەکاندا ڕێگرییان لێ دەکەن.

بەشداری و ئامادەبوونی ژنان و کچان لەناو یاریگاکانی ئێران یەکێک لە ویست و داخوازییەکانی ژنانە و هەتا ئێستاش لە چوارچێوەی بانگەشە دایە و جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی ڕوانگەی مەرجەعەکانی شیعە و یاسا و ڕێوشوێنەکانی ئێران لە شوێنە گشتییەکان نابێ ژن و پیاو پێکەوە کۆ ببنەوە و لەڕووی مەزهەبییەوە بە ڕوانگەی ئەوان ئەبێتە سەرچاوەی (فەساد و بێ ئەخلاقی).

Screen Shot 2017-05-23 at 12.58.52 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply