ئەمڕۆ هەولێر میوانداری کلاسیکۆی عێڕاق دەکات

Screen Shot 2017-05-22 at 11.57.12 AM
یاریگا
بڕیارە سەعات 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر، یاری چوونی قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا نێوان جەویە و زەورا ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بەو یارییەی کە بە کلاسیکۆی عێڕاق ناوزەد دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە 17 هەزار هاندەر ئامادەی ئەو یارییە بن، بە تایبەتی دوای هاتنی هەزاران هاندەری هەردوو یانەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ شاری هەولێر، ئەوەش بە یەکەمین یاری فەرمی هەژمار دەکرێت، دوای سزاکانی فیفا بە شێوەیەکی کاتی لەسەر یاریگاکانی عیراق هەڵگیران.

دەبارەی یارییەکە لە پرێس کۆنفرانسی تایبەتدا هەردوو ڕاهێنەری جەویە و زەورا (باسم قاسم و عیسام حەمەد) دانیان بە قورسی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە دانا و هەردووک هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی بلیتی گەیشتن بۆ یاری پێش کۆتایی تا یاری گەڕانەوە یەکلایی ناکرێتەوە، جگە لەوەش ئاماژەیان کرد کە یاریزانانی هەردوو یانەکە لای یەکتر ناسراون.

ئاشکرایە کەیانەی جەویە هەولێری وەک خاکی خۆی هەڵبژاردووە و یانەی زەوراش دۆحەی وەک خاکی خۆی هەڵبژاردووە و یاری گەڕانەوە لەوێ ئەنجام دەدرێت و براوەی ئەو یارییەش بەرانبەر براوەی وەحداتی ئوردنی و وەحدەی سووری یاری دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply