ڕۆناڵدۆ داواکاری خۆی لە کڕینی یاریزانانێکدا بە پیرێز ڕاگەیاند

715-florentino-perez-cristiano-ronaldo-and-jorge-mendes

یاریگانێت/ کۆتایی هاتن بە خول و پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکان هەنگاوی ناوەتەوە دوایین گەڕ و قۆناغەکانی کۆتاییە و یانەکانیش بە پلان و بەرنامەی نوێوە ئامانجەکانی خۆیان لە گرێبەستی هاوینەی یاریزاناندا دەخەنە ڕوو.

یانەی ڕیاڵ مەدرید کە لە ئێستادا گەشتۆتە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ و لە خولیش ناوخۆییشدا تەنها یەکسانبوونێک لە کۆتا یارییاندا بەرامبەر یانەی مەلەگە دەیکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا، لە ڕێگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی سپوپەر ستاری یانەکەیانەوە پێشنیازێک ئاراستەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک یانە کراوە لە ئەنجامدانی گرێبەستێک لەم هاوینەدا.

بەپێی پێگەی وەرزشی “دیاریۆ گۆڵ”ی ئیسپانیی کە زانیاریەکەی بڵاو کردۆتەوە، و داواکارییەکەی ڕۆناڵدۆ یاریزانی لاوی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی، جێلسن مارتینسی تەمەن ۲۲ ساڵە.

مارتینس یاریزانێ خاوەن خێرایی و توانا و هونەرێکی باشە لە مراوغە و بڕینینی یاریزاندا و شوێنی یاریکردنی باڵەکانی یاریگایە ە بە زۆری هەمان شوێنی لویس نانی هاونیشتمانیی.

ئەم داوایەی ڕۆناڵدۆ لە کاتێکدایە کە گاریس بەیڵیش لە هەمان شوێن یاری دەکات ئەم وەرزەی بە پێکانێکی زۆرەوە بەسەر برد. کەریم بەنزیمەش لەسەر هەڵکشان و داکشانی ئاستی لە یاریە جیاوازەکاندا، دووچاری ڕەخنەی هاندەرانی دەبوویەوە.
– کورتەیەک لە جووڵەکانی مارتینس بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply