بازرگانێکی تورک زیانێکی دارایی گه‌وره‌ له‌ ڤانده‌رویل ده‌دات

ڤانده‌رویل

یاریگا-گریگۆری ڤانده‌رویل به‌رگریکاری یانه‌ی فینارباهچه‌ له‌ تورکیا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێت و  پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی لێ ده‌برێت.

یایزانه‌ هۆڵه‌ندییه‌که‌ له‌ ٢٠١٦دا  پاریس سان جێرمانی به‌ره‌و تورکیا جێهێشت، ناوبراو له‌ لێدوانێکدا بۆ گۆڵ  نهێنییه‌کی ژیانی ئاشکراکرد و وتی “مانگێک دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه‌ تورکیا، چاوم به‌ بازرگانێک که‌وت به‌ ناوی ئومیت ئاکبوڵوت. ئه‌و  هه‌لی کارێکی بازرگانی خسته‌ به‌رده‌ستم و منیش متمانه‌م پێکرد.  بڕیاروابوو چه‌ند کۆمپانیایه‌ک دابنێین و بڕی ٤.٥ ملیۆن یۆرۆم پێدا. پاشان  داوام کرد چی له‌ پاره‌که‌ هات و پێی وتم ٦٠٠ هه‌زار یۆرۆی دیکه‌م پێبده‌ و ئه‌وه‌ی پێشوو له‌بیر بکه‌. ئێره‌ تورکیایه‌ و ناتوانی هیچ کارێک بکه‌یت”.

ڤانده‌رویل وتی ” من فێڵم لێکرا و ئه‌و رووداوه‌ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر کاروانی یاریکردن و ژیانی تایبه‌تیشم هه‌بووه‌”.

ڤانده‌ریل له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها له‌ ١١ یاریدا به‌شداریکردووه‌ و کۆتا یاریشی له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردوودابوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply