کوڕەکەی بیبیتۆی بەڕازیلی ڕووی کردە یانەیەکی ناوداری ئەوروپیی

1494951343459

یاریگا/پێگە فەرمییەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ماتیۆسی کوڕی بیبیتۆی براوەی مۆندیالی ۱۹۹٤ی ئەمریکا، گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی سپۆرتینیگی پورتوگالیدا واژۆ کردووە.

ماتیۆس کە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ڕیزەکانی یانەی ئێشتۆریلی هەمان وڵات یاری دەکات، بەرهەمی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلە و شوێنی یاریکردنی ناوەڕاستی-هێرشبەرییە.

یانەی سپۆرتینگی ڕیزبەندیی سێیەمی ئێستای خولی پورتوگالی توانی  بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ تا ساڵی ۲٠۲۲ گرێبەستەکەی ماتیۆس لەگەڵ یانەی ئێشتۆریلی پلەی سیازدەهەمدا، هەبووەشێنێتەوە.

ماتیۆس منداڵی سێیەمی بیبیتۆیە و هەمان ئەو منداڵەیە کە پاش چەند ڕۆژێک لە لەدایکبوونی، بە گۆڵێک لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ۱۹۹٤ لە دژی هۆڵەندا، بیبیتۆی باوکی ئاهەنگی ڕاژەنینی بێشکەی بۆ گێڕا و هاوکات ڕۆماریۆ و مازیهنۆی هاونیشتمانییشی بەشداریان لە ئاهەنگەکدا کرد.

  • وێنەی ماتیۆس و سەرۆکی یانەی سپۆرتینگ

sporting-bebeto-mattheus-650x444

– ڤیدیۆی گۆڵ و ئاهەنگەکەی بیبیتۆ کە کە گۆڵی یەکەمی بیبیتۆ و دووەمی یاریەکە بوو بۆ بەڕازیل ۳-۲هۆڵەندا

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply