پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ یاریگاوه‌

دیار به‌کر

به‌ناوی ستافی ماڵپه‌ڕی یاریگا  هاوخه‌می  و دڵته‌نگی خۆمان ئاڕاسته‌ی  بنه‌ماڵه‌ دیار به‌کری راهێنه‌ری یانه‌ی بازیان و ستاف و هانده‌رانی یانه‌ی بازیان ده‌که‌ین.

دوێنێ له‌ رووداوێکی دڵته‌زێندا پاش دروستبوونی گرژی و ناکۆکی له‌ نێوان هانده‌راندا له‌ یاریگای چیای ناو شاری سلێمانی ، ته‌قه‌ ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام کاکه‌ دیار  ده‌بێته‌ قوربانی ئه‌و رووداوه‌.  ناوبراو که‌سێکی دڵسۆز و کارامه‌ و به‌توانا و زۆر خۆشه‌ویستی نێو هاوڕێکانی بوو.

به‌هیواین  کۆتا خه‌می بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی و وه‌رزشی کوردستان بێت و ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ دووربن له‌ یاریگاکانی سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان و مه‌رگی دیار به‌کریش ببێته‌ هۆکاری به‌دواداچوون و رێگه‌گرتن له‌ توندوتیژی و به‌رزکردنه‌وه‌ی گیانی وه‌رزشی.

داواکارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی  به‌رینی شاد بکات و  رۆحی ئاسووده‌ و ئه‌و دنیای پڕ خۆشبه‌ختی بێت .

له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی ستافی یاریگا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply