پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کوشتنی ڕاهێنەرەکەی بازیان بڵاودەکاتەوە

Screen Shot 2017-05-14 at 1.47.26 PM
یاریگا

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، کە کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی هەوایی بەسەر هاندەران کردووە و (دیار بەکر)ی راهێنەری یانەی بازیانی کوشتووە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، سەبارەت بە رووداوی کوژرانی دیار بەکر، راهێنەری یانەی بازیان لە نزیک یاریگای تاتانی چیا، سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند، دوای یاریەکە، گرژیی کەوتووەتە نێوان هاندەران و ”کەسێکیش بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران، تەقەی کردووە“ و بووەتە هۆی ئەوەی دیار بەکری ڕاهێنەری بازیان بکوژرێت”.

ئاشکرایە، کە دیار بەکر، کە راهێنەری تازەپێگەیشتوانی بازیانە، دوێنێ شەو لە ڕووداوێکی نەخوازراودا دەکوژرێت، کوشتنی ئەو ڕاهێنەرەش هەموو هەودارانی وەرزشی کوردستانی تووشی شۆک کرد.

Screen Shot 2017-05-14 at 1.49.36 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply