یەکەم ھەڵبژاردە دێنە عێراق

Abdullxalq Masoud

Abdullxalq Masoud

یاریگا
پاش ئەوەی فێدراسیۆنی جیھانی تۆپی پێ بریاریدا ئابلوقەی وەرزشی لەسەر یاریگاکانی عێراق ھەڵگرێت, ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور وەک یەکەم ھەڵبژاردە دێتە عێراق و یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات.

سەرچاوەکانی عێراقی ئەمرۆ بڵاوییان کردەوە, عبدالخالق مەسعود سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق ئەمرۆ لەگەڵ ھاوتا کۆرییەکەی کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە و لەم کۆبونەوەیدا بریاریدراوە کە ھەڵبژاردەی ھەردوو وڵات لە شاری کەربەلا یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەن.

پێشتریش ھەڵبژاردەی ئێران داوای لە عێراقیەکان کردووە یارییەکی دۆستانەیان لەگەڵ ئەنجام بدەن, بۆیە پێدەچێت دوای کۆریای باشوور ئەو ھەڵبژاردەیەش بێتە عێراق.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply