کۆتینیۆ گڵۆپی سەوز بۆ بارسێلۆنا هەڵدەکات

hd-phil-coutinho_eae2v8g2vnc51izo1canh3dpv (2)

یاریگا
ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، کە (فلیب کۆتینیۆ) ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپول گلۆپی سەوزی بۆ یانەی بارسێلۆنا هەڵکردوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) ئاماژەی کردووە، کە کۆتینیۆ، ڕەزامەندی خۆی پیشان داوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات، بەڵام ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو یاریزانە کارێکی زۆر سەختو قورس دەبێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە یاریزانەکە گرێبەستەکەی تا 2022 لەگەڵ لیڤەرپول تازە کردووەتەوە، هەورەها یانەی لیڤەرپول بیر ل فرۆشتننی کۆتینیۆ ناکەنەوە، بەڵام گەر پارەی گرێبەستەکە لە 90 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت، ئەوا بواری تێدایە بیر لە ئەنجامدانی ئەو کارە بکرێتەوە.

سپۆرت لە درێژەی بابەتەکەی ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا باوەڕیان بەوە هەیە کە یاریزانەکە ئاست بەرزە و شایستەی سەرف کردنی برە پارەیەکی زۆرە، بەڵام ئەو ژمارانەی لەو ساتە باسیان لێوە دەکرێت، زیاترن لەوەی دەبێت بە یاریزانەکە بدرێت، سەبارەت بە هەڵوێستی لیڤەرپول، یانە ئینگلیزییەکە دەرگای گفتوگۆی دەربارەی ئەو بابەتە بە کراوەیی جێ هێشتووە، بەڵام بەرپرسانی بارسا دەیانەوێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گفتوگۆکان بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە ئەنجام بدات.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ کە تەمەنی 24 ساڵە و ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیلە لەم وەرزەدا وێرای پێکان ئاستێکی بەرزی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی لیڤەرپول پێشکەش کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply