یایا تۆرێ نایەوێت بگەرێتەوە

Toure yaya

Toure yaya

یاریگا
یایا تۆرێ, ناوەراستکاری کۆتدیڤواری مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا رەتیکردەوە بیەوێت جارێکی دیکە یاری بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکاتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Mirror “ـی بریتانیا بڵاویکردەوە, پاش ئەوەی مارک ویلمۆتس وەک راھێنەری کۆتدیڤوار دەست نیشانکرا, راھێنەری بەلجیکی یەکەم ئامانجی ئەوەبووە کە تۆرێ رازی بکات جارێکی دیکە بگەرێتەوە ریزەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی, بەڵام ئەو یاریزانە ھەموو ئەو ھەوڵانە رەتدەکاتەوە.

ناوەراستکاری 33 ساڵ مانگی سێبتامبەری ساڵی رابردوو بریاریدا بە یەکجاری واز لە ریزی ھەڵبژاردەکەی بێنێت و تەنھا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply