مۆنتاری بەشداری یاری داھاتووی یانەکەی دەکات

Sulley Muntari

Sulley Muntari

یاریگا
عەلی سۆلی مۆنتاری, ھێرشبەری گانایی یانەی پیسکارای ئیتاڵیا سزاکەی ھەلگیرا و لە یاری داھاتووی یانەکەی بەرامبەر کرۆتۆنی بەشداری دەکات.

پێگەی وەرزشی ” Goal” بڵاویکردۆتەوە کە ھێرشبەری گانایی پاش ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی لەلایەن ھاندەرانی کالیاری دروشمی رەگەز پەرستیان بەرامبەری بەکار ھێندرا یاریگای جێھێشت و ناوبژیوانیش ناچار بوو کارتی سووری بە روویدا بەرز بکاتەوە, بەڵام بەرپرسانی فێدراسیۆتی تۆپی پێ ئیتاڵیا دوای بینینەوەی دیمەنەکان بریاریاندا ئەو یاریزانە سزاکەی ھەلبگیرێت.

ھەرچەند یانەکەی مۆنتاری بە فەرمی بۆ سێریا بی دابەزیوە, بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لە پێناو بەرگری کردن لە خۆی لە کۆتا یارییەکانی یانەکەی بەشداری بکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply