ڕیال مەدرید سزا دەدرێت

Screen Shot 2017-05-04 at 10.53.45 AM

یاریگا
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لەسەر بەرزکردنەوەی دروشمێک لە لایەن هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە گاڵتە پێ کردنی بە یانەکەی ئەوان تێدایە، سکاڵای لەسەر یانەی شاهانە تۆمار کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی کردووە، کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە (یوفا) بە نیازە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو لافیتەیە بکاتەوە کە هاندەرنی ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ لە کاتی یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ بەرزیان کردووەتەوە، تێیدا لە هەردوو تەنیشتی وێنەی جامی چامپیۆنزلیگ لە لایەک ناوی میلان نوسراوە لە لایەکی دیکەش نوسراوە لیشبۆنە، هەروەها نووسراوە(لیشبۆنە و میلان… پێمان بڵێ ئێستا هەست بە چی دەکەی) ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ هەردوو پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی لیشبۆنە و میلان کە لە هەردوو جاردا، ڕیاڵ توانی جامەکە لە یاری کۆتایی لەسەر بەرژەوەندی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەرزبکاتەوە.

بە پێی ڕۆژنامەکە پێشتر یانەکانی بایەڕن میونشین و بارسێلۆنا و لیڤەرکوزن و ئایاکس و چەندین یانەی دیکە لەسەر کاری هاوشێوە سزا دراون، بەڵام زۆربەی سزاکان تەنها بە غەرامە کردنی بڕێک پارە دەبێت، کە ئەویش هەمیشە کار لە یانە گەورەکان و پڕ داهاتەکان ناکات.

وێنەیەکی ئەو لافیتانەی کێشەی بۆ ریال مەدرید دروست کردووە

Screen Shot 2017-05-04 at 10.53.33 AM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر