ئاوبامامێیانگ لەگەڵ یانەیکی دیکە گەیشتە رێکەوتن

Pierre-Emerick Aubameyang

Pierre-Emerick Aubameyang

یاریگا
پییەر ئاوبامامێیانگ, ھێرشبەری گابۆنی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا وەرزی داھاتوو ریزەکانی یانەکەی بەرەو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا جێدێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی “Bild”ـی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە دوای ماوەیەک گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی یانەی فەرەنسی و یاریزانی ئەفریقی, دواجار ھەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتن و گۆڵکاری زەردەواڵەکان وەرزی داھاتوو بۆندێزلیگای ئەڵمانیا بەرەو لیگ وەنی فەرەنسا جێدێلێت.

ئەو سەرچاوەیە ووردەکاری ئەم گواستنەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئاوباکاکێیانگ بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەی فەرەنسیەوە دەکات و بۆ ھەر وەرزێکیش بڕی 14 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply