کۆستا بە پارەیەکی خەیالی دەگوازرێتەوە خولی چینی

Diego Costa

Diego Costa

یاریگا
دییگۆ کۆستا, گۆڵکاری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بووەتە ئامانجی یانەی تیانجینی چینی و پێدەچێت ئەم گۆڵکارە دوایین وەرزی بێت لە ئەوروپا.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” The Telegraph” ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی یانەی تیانجینی چینی لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکاری یانەی چێڵسی گەیشتونەتە رێکەوتن, بۆیە ئەم یاریزانە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە خولی سوپەری چینیەوە دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە تێچووی ئەم گواستنەوەیە دەگاتە 76 ملیۆن پاوەند و ئەمەش دەبێتە گرانترین گواستنەوە لەم وڵاتە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply