به‌په‌له‌ | سه‌رۆکی یانه‌یه‌کی کوردی تیرۆر کرا

18268289_1496050910425948_222109562552067615_n (1)

 

یاریگا-به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ   محه‌مه‌د یونس  سه‌رۆکی یانه‌ی گازوی باکور  له‌ باشوری شاری که‌رکوک تیرۆر کرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ کاتی چوون بۆ ده‌وام بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی  له‌ رێگه‌ تیرۆرکراوه‌ و په‌ڕه‌ی فه‌رمی ئه‌و یانه‌یه‌ش هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌.

یانه‌ی گازی باکور یه‌کێکه‌ له‌و یانانه‌ی که‌ له‌ هه‌وڵی گه‌یشتندایه‌ به‌ خولی نایابی عێراق  و ئه‌نجامه‌کانیشی تا ئێستا دڵخۆشکه‌ربوون.

 

به‌ ناوی ستافی ماڵپه‌ڕی یاریگاوه‌ سه‌ره‌خۆشی  و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی  بنه‌ماڵه‌ی کاک محه‌مه‌د ده‌که‌ین ، له‌گه‌ڵ ستافی گازی باکور و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply