یاریگا نێت سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی هاوکارانی دەکات

1-
یاریگا
کارەکانی یاریگانێت لەماوەی وەرزێکی خولی نایابی کوردستان.
لەیەکەم ساڵی خۆیدا بەگرنگی دانی بە وەرزشی ناوخۆ و تایبەت خولی نایابی کوردستان ستافی یاریگانێت هەنگاوێکی گەورەی هاوێشت بە ( دەست نیشان کردنی باشترینەکانی وەرزی 2015 / 2016 بۆسەرجەم ئاستەکان و دانانی پێکهاتەی نمونەیی هەفتانە و گواستنەوەی یاریەکان و خەڵات کردنی باشترینەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بەزووترین کات) هەموو ئەمانە تەنها لەماوەی یەک وەرزدابوو، بەناوی سەرجەم ستافی یاریگانێتەوە سوپاس وستایش بۆ هەموو ئەوکەسانە دەنێرین کەلەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان هاوکاری ئێمەبوون و ئاسانکاریان لەکارەکانمادا بۆ کردووین، لێرەدا دەمەوێت سوپاس و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرو ئادمینەکانی ئەم ماڵپەڕەبکەم بۆهەربیرۆکەیەک پاڵپشتی تەواویان هەبوەو ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بەیەک دەست کارەکان ئەنجامبدەین . خوای گەورە پشت و پەنامان بێت لەوەرزی داهاتوو بەردەوام بین و کاری نوێ تر پێشکەش بەوەرزشی کوردستان و یاریزانانی کوردبکەین. سوپاس بۆ ئەوانەش کە هەمیشە پاڵپشتی ئێمەبوون.

#یاریگانێت_وەرزێکی_نایاب

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply