میسی ئاھەنگی لە رۆنالدۆ کرد بە شیوەن

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ, گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاروابوو دوای سەرکەوتنی یانەکەی لە کلاسیکۆ ئاھەنگێکى گەورە لە ماڵەکەیدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ھاوریکانی بگێرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ” Dumanhe” پۆرتوگالی ئاشکرای کردووە, گۆڵکاری مێرنگی بەڵێنی بە خێزانەکەی و کۆمەڵێک لە ھاورێکانی دابوو دوای سەرکەوتن بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاری کلاسیکۆ ئاھەنگێکی گەورە لە ڤێلاکەی لە شاری مەدرید دەگێرن, بەڵام ئەو ئاھەنگەیان بە ھۆی شکستی یانەکەی ھەڵوەشێندرایەوە.

بارسێلۆنا لە 264ـەمین کلاسیکۆی زەوی توانیان ریال مەدریدی رکابەرییان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ تووشی دۆران بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply