نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی دیبالا

0
paulo dybala

paulo dybala

یاریگا
پاولۆ دیبالا, ھێرشبەری ئارجانتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا پێکانەکەی سەخت نیە و دەتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات.

پێگەی “Football Italia” زانیاری دەستکەوتووە کە ئەو یاریزانە سەرەرای ئەوەی لە یاری ئەم ھەفتەی یانەکەی بەرامبەر پیسکارا لە سێریا ئەی تووشی پێکان بوو, بەڵام لە نوێترین پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوتووە کە پێکانەکەی ھیچ رێگرییەکی لێناکات, ھەربۆیە بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە دەبێت.

بیانکۆنێری لە کاتێکدا لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی ھەشتەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای کامپ نۆ رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە, لە یاری چوون بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply