به‌رشه‌لۆنه‌ X ریاڵ سۆسیداد .. ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

131

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (9:45) خوله‌كی شه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گه‌ڕی (32)ی خولی ئیسپانیدا، له‌ نێو یاریگای (كامپ نۆی)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگا، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- دوو یاریه‌ له‌سه‌ریه‌ك له‌ لالیگا و چامپیۆنزلیگدا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ تۆماربكات، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماریه‌ی له‌ مانگی 4 ساڵی 2008.

2- ریاڵ سۆسیداد له‌ دوایین 2 یاری له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ خولی ئیسپانیدا نه‌دۆڕاوه‌، له‌ 1 یاریدا براوه‌ بووه‌ و له‌ یاریه‌كه‌ی تریشدا یه‌كسان.

3- به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ دوایین 18 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ دژی ریاڵ سۆسیداد، براوه‌ بووه‌ و 51 گۆڵیشی تۆماركردووه‌، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 2.8 گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.

4- لیۆنێل میسی له‌ 8 یاری له‌ دژی ریاڵ سۆسیداد له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 8 گۆڵی تۆماركردووه‌.

5- ریاڵ سۆسیداد له‌ خولی ئیسپانیدا له‌ نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه‌، ته‌نها 3 یاری بردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری بردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیه‌تی له‌ مێژووی لالیگادا.

6- ویلیان خۆسێی یاریزانی ریاڵ سۆسیداد له‌ دوایین 2 یاری له‌ به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌، 2 گۆڵی تۆماركردووه‌، گۆڵێكیان به‌ درێسی لاس پاڵماس و گۆڵه‌كه‌ی تریان به‌ درێسی ریاڵ سۆسیداد.

7- لویس سوارێز له‌ دوایین 13 یاری له‌ نێو یاریگای كامپ نۆ له‌ خولی ئیسپانیدا، 13 گۆڵی تۆماركردووه‌، له‌ دوایین 4 یاریشدا 3 گۆڵی تۆماركردووه‌.

8- كارلۆس ڤیلا به‌شداری 100 گۆڵی له‌كۆی 200 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی سۆسیداد كردووه‌ له‌ خولی ئیسپانیدا، 63 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 37 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

9- یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ، له‌ پله‌ی 2 ریزبه‌ندی لالیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش لیۆنێل میسی یه‌ به‌ تۆماركردنی 27 گۆڵ.

10- یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ، له‌ پله‌ی 7 ریزبه‌ندی لالیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ویلیان خۆسێ یه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر