6 یاریزان درێسی هه‌ردوو یانه‌ی بایرن مونیخ و ریاڵ مه‌دریدیان پۆشیوه‌

119

یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یاری چوونی قۆناغی 8 چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن مونیخی ئه‌ڵمانی لە نێو یاریگای (ئه‌لیانز ئه‌رێنای)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دەكات. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌و یاریزانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یاریان بۆ هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجام داوه‌:-

1- چابی ئه‌ڵۆنسۆ: له‌ مانگی 8 ساڵی 2014، به‌ بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بایرن مونیخ كردووه‌ و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌ فه‌رمی واز له‌ یاری كردن ده‌هێنێت.

2- تۆنی كرۆس له‌ هاوینی ساڵی 2014، له‌ بایرنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ كردووه‌، له‌ 2 وه‌رزی رابردوودا، 99 یاری بۆ ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامدا و 3 گۆڵیشی تۆماركرد، هه‌روه‌ها ناسناوه‌كانی (جامی جیهانی یانه‌كان، چامپیۆنزلیگ، جامی سۆپه‌ری ئه‌وروپا)ی له‌گه‌ڵ مێرینگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

3- حه‌مید ئاڵتینتۆپ: له‌ هاوینی ساڵی 2011، به‌ شێوه‌ی ئازازد له‌ بایرن مونیخه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ كرد، ته‌نها 5 یاری له‌ لالیگا ئه‌نجامدا و له‌ 1 یاریان سه‌ره‌كی بوو، هه‌روه‌ها به‌شداری 5 یاری چامپیۆنزلیگ و 3 یاری جامی شا كرد، پاشان په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی گالاته‌سرای توركیه‌وه‌ كرد.

4- ئاریان رۆبن: یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی ریاڵ مه‌دریدی سه‌رده‌می رامۆ كاڵدیرۆن، پاش گه‌رانه‌وه‌ی فلۆره‌نتینۆ پێرێز بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی شاهانه‌، رۆبن له‌ هاوینی ساڵی 2009 په‌یوه‌ندی به‌ بایرن مونیخ كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ باڤاریه‌كه‌ چه‌ندین ناسناوی به‌ده‌ست هێنا، كه‌ گرنگترینیان چامپیۆنزلیگ بوو.

5- زی رۆبێرتۆ: له‌ ساڵی 1997 له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ مه‌درید كرد، ته‌نها وه‌رز له‌ مه‌درید به‌رده‌وام بوو، به‌شداری 21 یاری كرد، پاشان گه‌رایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی فلامینگۆ، دواتر له‌ ڕێگه‌ی یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركۆزنه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌ ئه‌وروپا و پاش دره‌وشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌دا، له‌ هاوینی ساڵی 2002 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بایرن مونیخ كرد.

6- پۆل برایتنه‌ر: پاش به‌ده‌ستهێنانی مۆندیالی 1974، له‌ هاوینی هه‌مان ساڵدا، له‌ یانه‌ی بایرن مونیخه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ كرد، 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ به‌رده‌وام بوو، 2 جار ناسناوی لالیگای له‌گه‌ڵ مێره‌نگی به‌ده‌ستهێنا، له‌ ساڵی 1977 له‌ ڕێگه‌ی یانه‌ی ئاینتراخت براونشڤایج گه‌رایه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، ساڵێك دواتر په‌یوه‌ندی كرده‌وه‌ی به‌ یانه‌ی بایرن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply