بایرن مونیخ X ریاڵ مه‌درید .. ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

114

یاریگا – كاتژمێر (9:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یاری چوونی قۆناغی 8 چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن مونیخی ئه‌ڵمانی لە نێو یاریگای (ئه‌لیانز ئه‌رێنای)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دەكات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن مونیخ و ریاڵ مه‌درید 22 جار له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه‌.

2- هه‌ر یانه‌یه‌ك و 5 جار ئه‌وی تری له‌ قۆناغی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا ده‌ركردووه‌.

3- بایرن مونیخ له‌ دوایین 11 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید، 9 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان.

4- ریاڵ مه‌درید بۆ جاری بیسته‌م له‌سه‌ر یه‌ك بۆ قۆناغی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ سه‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا، هه‌روه‌ها له‌ دوایین 6 وه‌رزدا بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی سه‌ركه‌وتووه‌.

5- بایرن مونیخ دوایین 16 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ چامپیۆنزلیگ بردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا، هه‌روه‌ها دوایین دۆرانی له‌ به‌رامیه‌ر ریاڵ مه‌درید بوو له‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی وه‌رزی 2013-2014، كه‌ یانه‌ی شاهانه‌ به‌ ئه‌نجامی 4-0 له‌ یانه‌ی باڤاری برده‌وه‌.

6- ته‌نها ریاڵ مه‌درید و یوڤێنتوس له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ دا، له‌ هیچ یاریه‌كدا نه‌دۆڕاون، دوایین دۆرانی یانه‌ی میره‌نگی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆڵڤسبۆرگ بوو له‌ قۆناغی هه‌شته‌می وه‌رزی رابردوودا.

7- بایرن مونیخ له‌ دوایین 10 یاری له‌ چامپیۆنزلیگدا، له‌ هیچ یاریه‌كدا یه‌كسان نه‌بووه‌، 7 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 3 یاریشدا دۆراوه‌.

8- ریاڵ مه‌درید توانیویه‌تی له‌ وایین 8 یاری له‌ چامپیۆنزلیگدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 2 گۆڵ تۆماربكات، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیویه‌ پاریزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.

9- بایرن مونیخ له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 24 گۆڵی تۆماركردووه‌، كه‌ 10 گۆڵیان له‌ به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ بوو، هه‌روه‌ها له‌ دوایین 7 یاریدا، ته‌نها 1 جار توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.

10- یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كانی ریاڵ مه‌درید زۆرترین گۆڵیان له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ تۆماركردووه‌، كه‌ 5 گۆڵه‌، 3 گۆڵیان له‌ لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا بووه‌.

11- كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوایین 613 خوله‌ك له‌ چامپیۆنزلیگدا، هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماریه‌تی له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ كردووه‌.

12- بایرن مونیخ له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، زۆرترین ڕێژه‌ی هێشتنه‌وه‌ی تۆپی هه‌یه‌، كه‌ 70%.

سه‌رچاوه‌: www.arabic.sport360.com

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply