بروسیا دۆرتمۆند X مۆناكۆ .. ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

113

یاریگا – كاتژمێر (7:45) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یاری چوونی قۆناغی 8 چامپیۆنزلیگ، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی لە نێو یاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارك)ی تایبەت بە خۆی، میوانداری یانەی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی دەكات. ئێمە وەك هەمیشە لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- یاری ئه‌مڕۆی نێوانیان، یه‌كه‌مین ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی بروسیا دۆرتمۆند و مۆناكۆیه‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌وروپیه‌كاندا.

2- دۆرتمۆند لە نێو یاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارك) 9 جار به‌رامبه‌ر یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كان یاری كردووه‌، 5 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

3- بروسیا دۆرتمۆند بۆ جاری سێ یه‌م له‌ دوایین 5 وه‌رزدا، بۆ قۆناغی هه‌شته‌می چامپێۆنزلیگ سه‌رده‌كه‌وێت.

4- دۆرتمۆند له‌ دوایین 8 یاری له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 5 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان.

5- مۆنكاۆ بۆ جاری چواره‌م له‌ مێژوویدا، بۆ قۆناغی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ سه‌رده‌كه‌وێت.

6- مۆناكۆ له‌ دوایین 3 وه‌رزی له‌ چامپیۆنزلیگدا، 2 جار بۆ قۆناغی هه‌شت سه‌ركه‌وتووه‌، دوایین جاریش گه‌یشتبێته‌ یاری كۆتایی، وه‌رزی 2003-2004 بوو.

7- دۆرتمۆند له‌ دوایین 10 یاری له‌ قۆناغی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، له‌ 7 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 3 یاریشدا براوه‌ بووه‌.

8- بروسیا دۆرتمۆندا له‌ دوایین 2 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 12 گۆڵی تۆماركردووه‌.

9- مۆناكۆ له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 13 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها 6 گۆڵیان له‌ به‌رامبه‌ر مان سیتی بووه‌.

10- ئۆبامیانگ له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، له‌ كۆی 7 یاری، 7 گۆڵی بۆ دۆرتمۆند تۆماركردووه‌، فابینیۆی به‌رازیلی به‌شداری 3 گۆڵی له‌ دوایین 6 گۆڵی مۆناكۆ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: www.arabic.sport360.com

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply