یاریگا-یانه‌ی گرانادای ئیسپانی تۆنی ئهدامسی کاپتنی پێشووی ئارسناڵی ئینگلیزی وه‌ک راهێنه‌ری نوێ راگه‌یاند.
گرانادا لوکاس ئه‌لکارازی راهێنه‌ری دوورخسته‌وه پاش شکسته‌که‌ی شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا به ئه‌نجامی ١-٣ و له پله‌ی ١٩یهمدان.
ده‌ستنیشانکردنی تۆنی له کاتێکدایه ناوبراو له ساڵی ٢٠١١ یه‌وه کاری راهێنه‌رایه‌تی ئه‌نجام نه‌داوه و پێشتریش راهێنه‌ری وایکومب وانده‌رز ، پۆرتسمۆز و قهبالا بووه. به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته سوودی له کاره‌که‌ی بینی وه‌کو جێگری سه‌رۆکی کۆمپانیای DDMC که جۆن جیانگی سه‌رۆکی یانه‌ی گرانادا خاوه‌ندارێتی ده‌کات.
گرانادا حه‌وت خاڵ دووره له ناوچه‌ی دانه‌به‌زین بۆ پله دووی ئیسپانیا و حه‌وت هه‌فته‌ش ماوه له یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه.
ناوبراو له نێوان ١٩٨٢-٢٠٠٢ یاری بۆ ئارسناڵ ئه‌نجامداوه ، هه‌موو کاروانی یاریکردنی له‌گه‌ڵ گه‌نه‌رز بووه و به‌شداری له ٥٠٠ یاریدا کردووه. هه‌وره‌ها چوار ناسناوی پریمه‌رلیگی له‌گه‌ڵدا به‌ده‌ستهێناوه.