هێرشبه‌رێکی یوڤێنتۆس به‌یه‌کجاری گوێزرایه‌وه‌ ڤاله‌نسیا

imagen78782d

یاریگا-یانه‌ی ڤاله‌نسیا به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی سیمۆنی زازای بۆ ریزه‌کانی راگه‌یاند.

زازا له‌ زستانی ئه‌مساڵدا به‌ خواستن له‌ بیانکۆنێرییه‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ ڤاله‌نسیا. ئاسته‌ باشه‌که‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی ئه‌و یاریزانه‌ بده‌ن. ئه‌مڕۆش راگه‌یه‌ندرا ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌ ١٦ ملیۆن یۆرۆ به‌ ته‌واوی بووه‌ته‌ یاریزانی ڤاله‌نسیا.

یانه‌ ئیسپانییه‌که‌ ٢ ملیۆنی بۆ ماوه‌ی خواستنه‌که‌ داوه‌ و له‌باری ئاستی به‌رزی زیاتر  ، نرخه‌که‌ی به‌ پاره‌ی خواستنه‌که‌ و فرۆشتنییه‌وه‌ بۆ ٢٠ ملیۆن به‌رز ده‌بێته‌وه‌.گرێبه‌ستی زازا تاوه‌کو ساڵی ٢٠١٢ ده‌بێت له‌ میستایا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا