بایه‌رن مونیخ X بروسیا دۆرتمۆند … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

99

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7:30) خوله‌كی شه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی بایه‌رن مونیخ له‌ گه‌ڕی (28)ی خولی ئه‌ڵمانیدا، له‌ نێو یاریگای (ئه‌لیانز ئه‌لێنا)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- دۆرانی به‌ یانه‌ی هۆفینهام له‌ گه‌ڕی پێشوودا، یه‌كه‌م دۆرانی بایه‌رن مونیخه‌ پاش 20 یاری، كه‌ دوایین دۆرانی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆستۆڤ بوو له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا.

2- بروسیا دۆرتمۆند له‌ دوایین 7 یاری له‌ بۆندزلیگادا، توانیویه‌تی له‌ 4 یاریدا پارێزگاری له‌ خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات، له‌و 7 یاریه‌شدا ته‌نها 4 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌.

3- بایه‌رن مونیخ له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانیدا، 20 یاری برۆدته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان.

4- ئۆبامیانگی گابۆنی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ 7 یاری له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵ بۆ بروسیا دۆرتمۆند تۆماربكات، كه‌ له‌و 7 یاریه‌دا 11 گۆڵی تۆماركردووه‌.

5- بایه‌رن مونیخ له‌ دوایین 4 یاری له‌ دژی ئه‌و یانانه‌ی كێبه‌ركێی ناسناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی لایزبیج بوو كه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-0 یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

6- بروسیا دۆرتمۆندا له‌ دوایین 5 سه‌ردانی بۆ نێو یاریگا ئه‌لیانز ئه‌رێنا، 2 یاری بردۆته‌وه‌ و دواینن بردنه‌وه‌شی له‌ مانگی 4 ساڵی 2014 بوو.

7- بایه‌رن مونیخ به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی له‌ دوایین 20 یاری له‌ نێو یاریگای خۆی نه‌دۆراوه‌، له‌ 17 یاریدا براوه‌ بووه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان.

8- بروسیا دۆرتمۆند توانیویه‌تی له‌ 9 یاری له‌ كۆی دوایین 11 یاری له‌ دژی بایه‌رن مونیخ، له‌ نێو یاریگای باڤاری گۆڵ تۆمار بكات، شێره‌كانی فێستیڤاڵ توانیویانه‌ 15 گۆڵ تۆمار بكه‌ن.

9- ئێستا بایه‌رن مونیخ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش رۆبێرت لیڤاندۆڤێسكییه‌ به‌ تۆماركردنی 24 گۆڵ.

10- ئێستا بروسیا دۆرتمۆند به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پێیر ئیمیریك ئۆبامیانگه‌ به‌ تۆماركردنی 25 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: http://www.arabic.sport360.com

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply