ریاڵ مه‌درید X ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

98

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (5:15) خوله‌كی عه‌سر به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ گه‌ڕی (31)ی خولی ئیسپانیدا، له‌ نێو یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی هاوشاری ده‌كات، ئه‌م یاریه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو تیپ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:-

1- ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ 159 یاری له‌ لالیگادا، ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه‌، ریاڵ مه‌درید 86 یاری بردۆته‌وه‌ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش 39 یاری، له‌ 34 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- له‌و 159 یاریه‌دا، یاریزانانی ریاڵ مه‌درید 284 گۆڵیان تۆماركردووه‌ و یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش 213 گۆڵ.

3- دێگۆ سیمیۆنی یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ری مێژووی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردیده‌، كه‌ زۆرترین یاری له‌ دێربی مه‌درید له‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بردبێته‌وه‌، كه‌ 4 بردنه‌وه‌یه‌.

4- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تاكه‌ یانه‌یه‌ كه‌ له‌ ریاڵ مه‌دریدی زه‌یدانی بردبێته‌وه‌ له‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م دۆرانی زه‌یدان بوو وه‌ك ڕاهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید.

5- دوایین 12 یاری نێوانیان له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 5 یاری بردۆته‌وه‌ و ریاڵ مه‌دریدیش 2 یاری، له‌ 5 یاریدا یه‌كسان بوون.

6- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تاكه‌ یانه‌یه‌ له‌ مێژووی خولی ئیسپانیدا كه‌ 3 یاری له‌سه‌ر یه‌كی له‌ نێو یاریگای ریاڵ مه‌درید بردبێته‌وه‌.

7- ریاڵ مه‌درید له‌ 41 یاری له‌سه‌ر یه‌ك له‌ خولی ئیسپانی گۆڵی تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ش درێژترین زنجیره‌ی گۆڵ تۆماركردنی یانه‌یه‌كه‌ له‌ مێژووی ئه‌م خوله‌دا.

8- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ دوایین 5 یاری له‌ لالیگادا براوه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش باشترین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كیه‌تی له‌ مانگی 4/ 2016.

9- كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ تۆماركردنی 18 گۆڵ، گۆڵكاری دێربی مه‌دریده‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا.

10- ئه‌نتوان گریزمان له‌ دوایین 3 یاری له‌ دژی ریاڵ مه‌درید، 2 گۆڵی تۆماركردووه‌، گۆڵێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و گۆڵه‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ ریاڵ سۆسیداد.

11- ئه‌مڕۆ زینه‌دین زیدان یاری ژماره‌ 50 وه‌ك ڕاهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید له‌ لالیگادا ئه‌نجام ده‌دات، 39 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 3 یاریدا دۆڕاوه‌ و له‌ 7 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

12- له‌م یاریزانانه‌ی ئێستادا، رۆناڵدۆ گۆڵكاری دێربی مه‌دریده‌ به‌ 11 گۆڵ، گریزمانیش گۆڵكاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌ به‌ 4 گۆڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر