ئێندێدی چوونی بۆ مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە

Wilfred Ndidi

Wilfred Ndidi

یاریگا
ویلفرێد ئێندێندی, بەرگریکاری نایجیری یانەی لیستەر سیتی ئینگڵتەرا رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

بەرگریکاری لیستەر سیتی لە تویتێکدا بڵاویکردۆتەوە ” ھەموو ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستی و من لە % 200 لە ریزەکانی یانەکەم بەردەوام دەبم و کەسێک نیە بە ناوی حەکیم بلو بیناسم” ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەو کەسە خۆی بە بەرێوەبەری کارەکانی ئێندێندی ناساندووە.

بەرگریکاری 20 ساڵی زستانی رابردو ولە ریزەکانی گینکی بەلجیکاوە بۆ لیستەر سیتی گوازرایەوە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەشداری نۆ یاری کردووە و گۆڵێکیشی تۆمار کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply