ھه‌ولێر میوانداریەتی پاڵه‌وانییه‌تی كاراتێی کوردستان ده‌كات

Screen Shot 2017-04-06 at 2.52.23 PM
یاریگا
سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتی ھه‌ولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سبه‌ی ھه‌ینی له‌ ھه‌ولێری پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستان، پاڵه‌وانێتییه‌كی كاراتی بۆ یانه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و باكووری عێراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌ دەچێت.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتی ھه‌ولێر، ڕای گه‌یاند: “بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی 7-4-2017 پاڵه‌وانێتییه‌كی كاراتی بۆ یانه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و باكووری عێراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6-4-2017 خولێكی یه‌ك ڕۆژه‌ بۆ ناوبژیوانانی یاری كاراتی ئه‌نجام دەدرێت و تێیدا ناوبژیوانان له‌ نوێترین یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كاراتی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌”.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتی ھه‌ولێر، ئاشكراشی كرد: “نزیكه‌ی چل یانه‌ به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ بۆ كوڕان و كچانی پێگه‌یشتوو ده‌بێت، یارییه‌كانیش له‌ ھۆلی داخراوی یانه‌ی شه‌ھید فه‌ره‌نسۆ ھه‌ریری ده‌بێت و له‌ كاتژمێر10ی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا شه‌شی ئێواره‌ بخایه‌نێت”

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply