یاریزانێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

17821180_1676917162603776_957651440_n
یاریگا
وەزشوانێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتیی پێ بەخشرا هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشبڕکیی هەڵگرتنی قورسایی مێرمنداڵانی جیهان لە (بانکۆک)، کیانۆش ڕۆستەمی وەزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان، خەڵاتی باشترین وەزشوانی هەڵگرتنی قورسایی جیهانی بۆ ساڵی 2016 پێ بەخشرا.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیە جیهانییەدا، فیدراسیۆنی جیهانی خەڵاتی باشترین یاریزانانی هەڵگرتنی قورسایی پیاوان و ژنانی بۆ ساڵی 2016 دابەش کرد. کیانۆش ڕۆستەمی وەزشوانی هەڵگرتنی قورسایی توانی لە یارییەکانی ئۆلمپیادی ساڵی 2016ی ڕیۆ ڕیکۆردی جیهانی شکاند و مەدلیای زێڕی مسۆگەر کرد، بۆیە لە پەراوێزی یاریی پێشبڕکێی هەڵگرتنی قورسایی مێرمنداڵان لە بانکۆک، خەڵاتی باشترین وەرزشوانی هەڵگرتنی قورسایی جیهانی بۆ ساڵی 2016ی پێ بەخشرا. لە بەشی ژنانیشدا (سۆپیتا تاناسان) لە تایلەند کە ئەویش یەکێک لە قارەمانانی ئۆلەمپیکی ڕیۆ بوو، لە کێشی 48 کیلۆدا ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.
کیانۆش ڕۆستەمی تەمەن 25 ساڵ و لە کوردانی یارسان و لەدایکبووی شاری (شائاباد)ی پارێزگای کرماشانە و لە ئۆلەمپیکی 2012ی لەندەن مەدالیای زیو و لە ئۆلمپیکی ساڵی 2016ی ڕیۆیشدا خەڵاتی زێڕی پێ بەخشرا.
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply