ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ڤاران راگه‌یه‌ندرا و مه‌درید له‌ کێشه‌دایه‌

Varane

یاریگا-ئه‌مڕۆ ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی رافایل ڤارانی به‌رگریکاری ریاڵ مه‌درید راگه‌یه‌ندرا و ناوبراو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا و بایه‌رن داده‌بڕێت.

لاوه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ له‌ یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئالاڤێز له‌ سه‌ره‌تا خوله‌که‌کان به‌هۆی ئازار یاریگای جێهێشت . پشکنینه‌کان ده‌ریان خستووه‌ توشی پێکانی نمره‌ دووی ماسولکه‌ی بایسێپسی رانی هاتووه‌  و ماوه‌ی سێ بۆ چوار هه‌فته‌ دوورده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌وه‌ش ناوبراو به‌رامبه‌ر بایه‌رن میونشن ، ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌شدارنابێت.

رافایل له‌م وه‌رزه‌دا له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی مێره‌نگی دایه‌ و له‌  ٣٢ یاری به‌شداری کردووه‌ و چوار گۆڵیشی هه‌یه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا