دوو یاریزانی ئەفریقی رەتیدەکەنەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەرەنسا بکەن

Fofana

Fofana

یاریگا
ھەریەک لە یاریزانانی کۆتدیڤواری ماکسوێل کۆرێنتی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی و سێکۆ فۆفۆنا یاریزانی یانەی ئۆدینیزی ئیتالیا رەتیانکردۆتەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێ فەرەنسا بکەن.

پێگەی وەرزشی ” LE EQUIPE” فەرەنسی ئاشکرای دەکات, ھەردوو یاریزانی لاوی کۆتدیڤواری کە پێشتر یارییان بۆ ھەڵبژاردەکانی تازەپێگەیشتوانی فەرەنسا کردووە بریار وابوو لەلایەن دیدیێ دێشامبەوە بانگھێشت بۆ ریزەکانی ھەڵبژاردەی کەلەشێرەکان بکرێن, بەڵام ئەم دوو یاریزانە ئەو داوایە رەتدەکەنەوە.

ھەردوو یاریزانی کۆتدیڤواری لە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوییان کردۆتەوە لە پێناو وڵاتەکەیان نایانەوێت یاری بۆ ھیچ ھەڵبژاردەیەکی دیکە بکەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply