چۆنیەتی گەشەپێدان ( بەرەو پێش چوون) لە یاری تۆپی پێ دا ؟

83

ئاماده‌كردن و وەرگی٘ڕانی لە عەرەبیەوە : هێمن عوسمان و شۆخان سه‌عید

هەندی٘ک کات لە یاری تۆپی پێ دا، روبەڕووی هاور٘ێیەکی بی٘زارکەرت دەبیتەوە، کە بەردەوام دەست دەکات بە پیاهەل٘دان بە خۆیدا  هەندی٘ک ئامۆژگاری هەیە بۆ گەشەپی٘دانی تواناکانت لە یاری تۆپی پئ دا، ئەگەر دەستت کرد بە جێبه‌جێکردنی ئەم ئامۆژگاریانە ئەوا تێبینی گەشەپێدانێکی زۆر گەورە دەکەیت لە ئاست و توانادا له‌ نزیكترین ماوه‌دا.

1- بیرت بێ تۆپی پێ یارییەکی بە کۆمەل٘ە: لە سەرتە هەمیشە وای دابێی تەنها لەبەر سەرکەوتنی تاکەکەسی خۆت یاری نەکەیت، بەڵکو لەسەرتە یاری بکەیت لە پی٘ناو بەرژەوەندی تیپەکەتدا، واباشترە قوربانی بدەیت بە بەشی٘ک لە توانا تاکیەکانت لەبەرامبەر توانای تیپەکەت.

2- هەول٘بدە تۆپەکە بجول٘ی٘نیت زیاتر لە جول٘ەی خۆت: ئەمە ری٘گایەکی باشە بۆئەوەی پاری٘زگاری لەتوناکانت بکەیت، ئەگەر توانای خۆتت خستەگەڕ بە هەموو بەشەکانی یاریگادا، ئەوا دوای 10 خوله‌ك ماندوو دەبیت، بیرت بێ کە تۆپ توانای ئەوەی هەیە لە تۆ زیاتر بجول٘ێ ، هەربۆیە واباشترە بە خی٘رایی جول٘ەی پێ بکەیت نەک تۆ لەگەل٘ی بجوڵێیت.

3 – پی٘شبینی بکە: پی٘ویستت بە پی٘شبینی کردنە، جا چ لە هی٘ل٘ی بەرگریدا بیت یان لە هی٘ل٘ی لە پی٘شەوەدا بیت ، بۆیە پی٘ویستە پی٘شتر پی٘شبینی ئەوەبکەیت پی٘ش ئەوەی تۆپەکە بگاتە لای تۆ ، وە باشترین شتی٘ک کە لەسەرتە بیکەیت ئەوەیە کە بزانیت چی لەتۆپەکە دەکەیت کە گەیشتە لای تۆ، وە پی٘شبینی کردن لەکاتی بەرگریدا گرنگە وەک هی٘رشبردن.

4- فشاربکە : توڕەبونت و گرژیت مەدەرە دەست کەسی بەرامبەر، واتە وابکە ئەو خۆی بەدەستەوە بدات نەوەک تۆ. وە هەول٘بدە فشار دروست بکەیت بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەرت هەل٘ە بکات و توشی شل٘ەژان بی٘ت، وە لەهەمانکاتدا ئاگاداربە هەل٘ەیەک نەکەیت تا توشی پی٘کانی نەکەیت.

5 – هەردوو بال٘ی یاریگا بەکاربهی٘نە : ئەگەر زۆر٘ک لە یاریزانان لە قولایی یاریگادا بوون ، ئەوا زۆر قورسە بۆ تۆ کە بتوانی هی٘رش دروست بکەیت لە ناوەڕاستی یاریگادا ، بۆیە لەسەرتە وابکەیت هاوری٘کانت بال٘ەکانی یاریگا بەکاربهی٘نن.

6- سیانی : باشترین ری٘گایە لە هی٘ل٘ی بەرگریدا بۆئەوەی هاوکاری هاوریکانت بکەیت و ڕی٘گە لە هی٘رشی بەرامبەرت بکەیت.

7- پاری٘زگاری لە سەرنجدانت بکە : بیرت بێ یاریکردن هەر بەردەوامە تا داوەر فیکەی کۆتایی لی٘ دەدات ، بۆیە لەسەرت پی٘ویستە پاری٘زگاری لەسەرنجت بکەیت و تەمەل٘ی نەکەیت.

8- گیانی کی٘بڕکی٘یت دەربخە : ئەگەر ڕاهی٘نەر تێبینی دلسۆزی و بە گوڕی تۆی کرد ئەوا هەلت زیاتر دەبێ بۆ بەشدارکردن لە یاریەکانی تیپەکەتدا. بۆیە خۆت بەدەستەوە مەدە و یارمەتیدەری هاوڕی٘کانت بە لە بەرگری و هی٘رشبردندا.

9- پەیوەندیت لەگەل هاوڕی٘کانت هەبی٘ت لە تیپەکەتدا.

10 – بەردەوام بە لە ڕاهی٘نان : هەوڵبدە ڕۆژانە سەعاتی٘ک بەتەنها مەشق بکەیت ، یان لەگەل هاوڕی٘کانت یان ڕاهی٘نەرەکەت.

11- یەکی٘ک لەو هەلا٘نەی کە زۆری٘ک لە تیپ و یاریزانان دەکەونە ناویەوە کە بەتەنها تۆپەکە دەبەیت بەرەو گۆل.

12 – چی٘ژوەربگرە : ئەمە تی٘بینیە گرنگەکەیە ، ئەگەر تۆ چی٘ژ وەرنەگری لە یاریکردن ، ئامانجت چی یە لەبەردەوام بوون!

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply