سه‌ڵتیک بۆ شه‌شه‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ک بووه‌ پاڵه‌وانی خولی سکۆتله‌ندی

C8aN0jvXgAAAfXW

یاریگا-یانه‌ی  سه‌ڵتیک به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ک بدۆڕێنێت بووه‌ پاڵه‌وانی خولی سکۆتله‌ندی  بۆ شه‌شه‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ک.

سه‌ڵتیک به‌ ئه‌نجامی ٥-٠ شکستی به‌ هارت ئۆف میدڵۆتیان هێنا له‌و یارییه‌ی سکۆت سینکله‌یه‌ر  هاتریکی تۆمارکرد. تیپه‌که‌ی برێندان رۆجه‌رز  له‌ ٣٠ یاریدا ٨٢ گۆڵی تۆمارکرد و ١٨ گۆڵی لێ تۆمارکرا .

جگه‌ له‌ دوو به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م یارییه‌کانی برده‌وه‌ و جیاوازی له‌گه‌ڵ ئابه‌ردینی خاوه‌ن پله‌ی دووهه‌م ٢٥ خاڵ بوو !  ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ ٤٨هه‌مین جاربوو له‌ مێژووی یانه‌که‌دا  و هێشتا شه‌ش جار له‌ رێنجه‌رزی خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی دووره‌.   سه‌ڵتیک و رێنجه‌رز  زۆرینه‌ی ناسناوه‌کانی خولی سکۆتله‌ندایان به‌ درێژایی مێژوو له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردووه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply