كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی دێربی مێرسیساید

Liverpool - Everton

نوسینی : به‌کر حه‌سه‌ن.

 

یاریگا-  دێربی مێرسیساید به‌ یاری نێوان لیڤه‌رپوول و ئیڤه‌رتۆن ئه‌وترێت دێربی مێرسیساید ، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1955 یاری نێوان لیڤه‌رپووڵ و ئیڤه‌رتۆنیان ناو نا دێربی مێرسیساید كه‌ دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی شاری لیڤه‌رپووڵ و ئینگلته‌ڕان ، كه‌ کۆنترین و به‌هێزترین دێربیه‌ له‌ ئینگلته‌ڕا .

دێربی مێرسیساید ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ( دێربی هاوڕێیانه‌ ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانه‌كان له‌ هانده‌ر و پاڵپشتی هه‌ردووك یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ و ئیڤه‌رتۆنن ، وه‌ ره‌نگه‌ یه‌که‌مین دێربی بێت  كه‌ هیچ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ گێڕی له‌ نێوان هانده‌ره‌كانیان دا نیه‌ ،

سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ زۆرترین كارتی سووری تیدا به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه‌ زیاتر له‌ هه‌ر یاریه‌كی تری ئه‌م خووله‌ شایه‌نی باسه‌ هه‌ردووك یاریگای گۆدیسۆن پاركی ئیڤه‌رتۆن و ئانفێلدی لیڤه‌رپووڵ ته‌نیا پاركی ستانلێی لیێكیان جیاكردۆته‌وه‌ .  شاری لیڤه‌رپووڵ خاوه‌ن زۆرترین نازناوه‌ی خوولی نایابی ئینگلیزه‌ كه‌ هه‌ردووك یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن و لیڤه‌رپووڵ 27 جار بوونه‌ته‌ پاڵه‌وانی خووله‌كه‌ كه‌ لیڤه‌رپووڵ 18 نازناو و ئیڤه‌رتۆن 9 نازناو.

چۆنیه‌تی درووستبوونی دێربی مێرسیساید : سەرەتا یاریگای ئەنفێڵد تایبەت بوو بە یانەی ئیڤەرتۆن کە بە ١٤ ساڵ پێش لیڤەرپوڵ دامەزراوە..بەڵام ئیڤەرتۆن خاوەنی یاریگای ئەنفێڵد نەبوون بەڵکو بە کرێ درابوو بەو یانەیە لەلایەن جۆن ھۆڵدینگەوە،ھەموو شتێک بەباشی و بێ کێشە ئەڕۆشت تا ئەو کاتەی کێشە کەوتە نێوان ئیڤەرتۆن و جۆن ھۆڵدینگەوە کە کرێی یاریگاکەی لەسەر ئیڤەرتۆن بەرزکردوە و ئەو یانەیە ناچاربوو کە یاریگای ئەنفێڵد بەجێبھێڵێت دوای ڕوودانی ئەو کێشانە یانەی ئیڤەرتۆن چوونە یاریگای گۆدیسۆن پارک یاریگاکەی ئێستایان،جۆن ھۆڵدینگ لێرەدا زۆر بیریکردەوە کە چۆن سه‌رسه‌ختی لەگەڵ ئیڤەرتۆندا بکا و تۆڵەیان لێبکاتەوە سەرەڕای ئەوە یاریگاکەشیان جێھێشتبوو . لێرەدا بیرۆکەی دامەزراندنی لیڤەرپوڵی بۆھات،بەڵام کێشەیەکی تر ھەبوو، ھۆڵدینگ ئەیویست لیڤەرپوڵ ناوبنێت(ئیڤەرتۆن) بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕەتیکردەوە کە دوو یانە ھەبن بەناوی ئیڤەرتۆنەوە. ھۆڵدینگ بڕیاریدا کە یانە نوێیەکە بە ناوی شارەکەوە ناوبنێ لیڤه‌رپوول دواتر لیڤەرپوڵ بووە ئەو یانە مێژووی و پڕ سەروەریەی کە ئێستا ھەیە. لێرەوە دێربی مێرسیساید دەستی پێکرد .

Image result for Merseyside derby

كۆمه‌ڵێك ئامار له‌سه‌ر دێربی :

_ یه‌كه‌م یاری نێوان لیڤه‌رپووڵ و ئیڤه‌رتۆن له‌ 13 ی10 ی ساڵی 1894 بوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش ئیڤه‌رتۆن 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌. _ له‌ سه‌ر جه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان 226 یاریان ئه‌نجامدا وه‌ به‌ جۆرێك لیڤه‌رپووڵ 89یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ و ئیڤه‌رتۆن 66 یاری بردۆته‌وه‌ و 71 یاریش یه‌كسان بوون.

_ نیڤڵ ساوسهۆڵی یاریزانی پێشووی ئیڤه‌رتۆن زۆرترین یاری دێربی ئه‌نجامداوه‌ به‌ 41 یاری.

_ ئایان ڕاشی هێرشبه‌ری پێشووی لیڤه‌رپووڵ گۆڵكاری مێژووی دێربیه‌ به‌ 25 گۆڵ.

_ گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان 6 به‌ 0 بووه‌ له‌ سوودی لیڤه‌رپووڵ به‌ ساڵی 1935.

_ تۆم واتسۆنی ڕاهێنه‌ری پێشووی لیڤه‌رپووڵ زۆر ترین یاری دۆڕاندوه‌ به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتۆن به‌ 21 یاری له‌ نێوان ساڵانی 1896 بۆ 1915.

_ ویلیام س كووف ڕاهێنه‌ری پێشووی ئیڤه‌رتۆن زۆرترین یاری به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپووڵ بردۆته‌وه‌ به‌ 16 سه‌ركه‌وتن له‌ نێوان ساڵانی 1901 بۆ 1918.

_ ڕای كلیمێنسی گۆڵپاریزی لیڤه‌رپووڵ و نیڤڵ ساوسهۆلی گۆڵپاریزی ئیڤه‌رتۆن خاوه‌ زۆرترین كلین شیتن له‌ دێربی به‌ 15 كلین شیت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply