مێسی لەسەر هەڵسوکەوتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات

1490812460_627584_1490812517_noticia_normal

یاریگانێت/ تەنها چەند کاتژمێرێکی مابوو بۆ فیکەی دەستپێکی یاری نێوان بۆلیڤیای خانەخوێ و هەڵبژاردەی تانگۆی میوانی، کاتێک هەواڵی سزادانی مێسی بە مێدیاکانی جیهاندا بڵاو کرایەوە.

سزاکەی فیفا بۆ سەر مێسی بە تۆمەتی هێرشکردنی زارەکیی و سووکایەتی بە یاریدەدەری ناوبژیوانی یاری نێوان ئەژەنتین و شیلی، کە بریتیە لە چوار یاری و بڕە پارەیەک، کاپیتانۆکەی تانگۆ بێ بەش دەکات لە چوار یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ۲٠۱۸ی ڕووسیا و هێندەیتر مەترسییەکانی سەر تانگۆ بۆ سەرنەکەوتنیان بۆ مۆندیال زیاتر دەکات، بە تایبەت کە هەڵبژاردەکە بەبێ مێسی لە دۆخێکی باشدا نەبوونە.

بۆ یەکەمین جار دوای ڕاگەیاندنی سزاکە لەلایەن فیفاوە، مێسی لە ڕێگەی ڕۆژنامەی (لا ناسیۆن)ی وڵاتەکەی سەرجەمی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە سووکایەتی و قسەکانی ئاراستەی هیچ کەسێک کردبێت و وتی: “من ئەو قسانەم تەنها بە هەوادا کرد.” مێسی جەختیشی کردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە دژی ناوبژیوانی یەکەمی یاریەکە قسەی کردبێت و هەرچیشی وتبێت تەنها لەبەر خۆیەوە و وەک خۆی دەڵێت: “بە هەوادا کردوومە.”

یەکەم یاری تانگۆ دوای ڕاگرتنی مێسی بەرامبەر بۆلیڤیا بە شکت دەستی پێکرد. یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین بە مەبەستی لابردنی سزاکە، بە پشت بەستن بەو ڕوونکردنەوانەی مێسی، تانەی خۆی لە بڕیارەکەی فیفا داوە.

1490816078_791518_1490816931_sumario_normal

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply