رۆڵی ئێریكسن له‌ سه‌رخستنی سیستمی 3-4-2-1 پۆچه‌تینۆ دا

Tottenham Hotspur v KAA Gent - UEFA Europa League Round of 32: Second Leg

نووسینی: ستیوارت فاگ … وه‌رگێڕانی: كامه‌ران پاڵانی

له‌ كاتێكدا هاری كه‌ین و دێلی ئالی سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان به‌ لای خۆیاندا ڕاكێشاوه‌، كریستیان ئێریكسنی دانیماركی به‌ هێمنی رۆڵی خۆی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی تۆتنهام ده‌گێڕێت.

له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی تۆتنهامه‌وه‌ كردووه‌ له‌ ساڵی 2013 دا، چه‌ند رۆڵێكی جیاوازی له‌ چه‌ند پێكهاته‌ و پلانێكی جیاوزای له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاهێنه‌رێكی جیاواز بینیوه‌، له‌ ئاندرێ ڤیلاش بواشه‌وه‌ بۆ تیم شێروود و ئێستاش ماوریسیۆ پۆچه‌تینۆ، ئه‌سته‌مه‌ ڕه‌تی ئه‌وه‌ بكریته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندسازه‌ دانیماركیه‌كه‌ زیاتر له‌ ژێر ده‌ستی پۆچه‌تینۆ جوانتر یاری كردووه‌ و دره‌وشاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م یاریزانه‌ به‌ كارامه‌یی له‌ لێدانه‌ ڕاسته‌وخۆكان به‌ناوبانگه‌، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا گه‌شه‌ی زیاتری به‌ ئاست و تواناكانی خۆی داوه‌، ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی یاریزانانی به‌ چه‌شنی (فیلیپ كۆتینهۆ، كیڤن دی برۆین، مه‌سعود ئۆزێل) تێ بپه‌ڕێنێت. بۆ زانیاری زیاتر سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ن.

له‌م وێنه‌یه‌دا، داتا و زانیاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگی (ئێریكسن، كۆتینهۆ، دی برۆین، ئۆزێل)ی تێدایه‌.

له‌و كاته‌ی پۆچه‌تینۆ ئیلهامی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی چێڵسی كۆنتی له‌گه‌ڵ (3-4-2-1) وه‌رگرت، ئێریكسن شانبه‌شانی دێلی ئالی له‌ پشت هاری كه‌ینی گۆڵكاری تیپ، چێژی به‌ ڕۆڵی خۆی به‌خشیه‌وه‌. دێلی و هه‌ندێك جاریش سۆن هیۆنگ مین گۆڵ تۆمار ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ین، به‌ڵام ئێریكسن ئه‌ندازیاری سه‌رجه‌م بیركردنه‌وه‌كانی جوڵه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی تۆتنهامه‌.

له‌و 26 یاریه‌ی بۆ تۆتنهام له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ ئه‌نجامی داوه‌، كریستیان 5 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 77 هه‌لی تۆماركردنی گۆڵی بۆ هاوڕێكانی درووست كردووه‌، به‌ڵام ته‌نها 10 هه‌لیان بۆته‌ گۆڵ (10 گۆڵی درووست كردووه‌)، 4 گۆل بۆ كه‌ین، 3 گۆڵ بۆ ئالی و 3 گۆڵیش بۆ سۆن.

جوانی 3-4-2-1 تۆتنهام له‌وه‌دایه‌، ئازادی ته‌واو ده‌دات به‌و یاریزانانه‌ی كه‌ پێویستیان پێیه‌تی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كایڵ واڵكه‌ر و دانی رۆز ڕێگه‌ پێ دراون بۆ پێشه‌وه‌ بڕۆن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر سوود وه‌رده‌گرن، سیانه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێریكسن.

ئێریكسن له‌گه‌ڵ دێلی، پێكه‌وه‌ ڕۆڵی هێرشبه‌ری دووه‌م بۆ كه‌ین ده‌بینن، دانیماركیه‌ 25 ساڵه‌كه‌، ئازادی سوڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌ی سێ یه‌كی هێرش بردندا. 31.2% ئه‌و هه‌لانه‌ی درووستی كردوون له‌ ناوه‌نده‌وه‌ بوون، به‌ڵام 35.1 % له‌ لای ڕاست و 11.7% له‌ لای چه‌پ. بۆ زانیاری زیاتر سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ن.

22

یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی تۆتنهام به‌ پلانی (3-4-2-1) له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا له‌ یاریگای ئیمارات بوو، له‌وێدا تۆتنهام یه‌كسان بوونی به‌سه‌ر ئارسیناڵ زاڵ كرد، له‌ كاتی یاریه‌كه‌دا ئێریكسن ته‌نها 2 هه‌لی بۆ هاوڕێكانی درووست كرد، به‌ڵام 2 هه‌فته‌ دوای ئه‌وه‌، سپێرز جارێكی تر هه‌مان پلانی دژی سوانسی سیتی تاقی كرده‌وه‌، ته‌كنیكاره‌ دانیماركیه‌كه‌ 2 گۆڵی تۆماركرد، 4 (كی پاس – key pass)ی دا به‌ هاوڕێكانی و 1 بوو به‌ گۆڵ، هه‌روه‌ها 7 تۆپی بۆ نێو ناوچه‌ی سزای تیپی دژ بۆ هاوڕێكانی هه‌ڵدا، سه‌رنجام تۆتنهام یاریه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 5-1 له‌ سوانسی سیتی برده‌وه‌.

پێش ئه‌وه‌ی پۆچه‌تینۆ بڕیاری گۆڕینی پێكهاته‌كه‌ی بدات، له‌ كۆی 9 یاریدا، ئێریكسن هیچ گۆڵی تۆمارنه‌كردبوو و ته‌نها 3 گۆڵی درووست كردبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌ی زه‌نگی گۆڕانكاریه‌كه‌ لیی دا، كریستیان 5 گۆلی تۆماركردوه‌ و 7 گۆڵیشی درووست كردووه‌ له‌ 17 یاریدا، به‌ره‌وپێش چوونه‌كه‌ كه‌مه‌ به‌ڵام به‌ ڕوونی ده‌بینرێت.

یاری نێو یاریگای وایت هارت لین له‌ دژی هاڵ سیتی، هه‌لێكی تر بوو بۆ تۆتنهام بۆ جاریكی تر پلانه‌كه‌ تاقی بكاته‌وه‌، دووباره‌ ئێریكسن 2 گۆڵی تۆماركرد. گۆڵی یه‌كه‌م به‌ پاسێكی دانی رۆز بوو، له‌وێدا ژماره‌ 23 كه‌مێك دره‌نگ ڕای كرد بۆ ناوچه‌ی بۆكس و به‌پێی چه‌پی له‌ جێی خۆیدا، تۆپه‌كه‌ی ئاراسته‌ی گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی گۆڵی هاڵ سیتی كرد. گۆڵی دووه‌م له‌ لای ڕاسته‌وه‌ هات، له‌ بری ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێته‌ ناوچه‌ی بۆكس، ئێریكسن له‌ شوێنی هێرشبه‌ری ته‌واو بوو، گۆڵه‌كه‌ی تۆماركرد، ئێستا ئه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك گۆڵ تۆمارده‌كات.

به‌ڵام ئه‌وه‌ یاریه‌كه‌ی چێڵسی بوو كه‌ ئێریكسن زۆر به‌ جوانی كاریگه‌ری لاكه‌ی خۆی ده‌رخست، هه‌روه‌ك تۆتنهام زنجیره‌ی بردنه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌كه‌كانی چێڵسی كۆتایی پێ هێنا، دووانه‌ی (ئێریكسن – دێلی) دێلی دره‌وشانه‌وه‌ و هاری كه‌ینییش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ لایه‌ن داڤێد لویزه‌وه‌ كرابووه‌ ده‌ره‌وه‌. بۆ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌، كریستیان له‌ لای ڕاسته‌وه‌ نیگایه‌كی كرد و تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌ نێو ناوچه‌ی سزای چێڵسی و ئالی خاوه‌ن ماڵی له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تدا پێش خست. ئاسانه‌، به‌ڵام ناگیردرێت. به‌ دوو ساتی ئیلهام به‌خشه‌كه‌ی دێلی، تۆتنهام له‌ دژی تیپێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌، كه‌وا ده‌ستی پێ كرد كه‌ نادۆڕێت.

هه‌تاكو له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌ یاریزانانی به‌ چه‌شنی (دی برۆین، كۆتینهۆ، ئۆزێل) به‌ به‌رهه‌مدارترین ناوه‌ڕاستكاری هێرشبه‌ر ناوزه‌د ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئێریكسنه‌ كه‌ ئه‌نجامی له‌وان باشترێكه، كریستیان له‌ درووست كردنی گۆڵدا به‌سه‌ر ئه‌و سێ یاریزانه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت، ته‌نها جیفلی سیگۆردسن له‌ یانه‌ی سوانسی سیتی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م گۆڵی درووست كردووه‌.

یاریزانی پێشووی ئه‌یاكس ناوبانگێكی باشی هه‌یه‌ بۆ لێدانه‌ جوانه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا و تۆپی مردوودا، به‌ڵام ئێستا پاش كۆششی سه‌خت و ڕاهێنان وه‌ك هێرشبه‌ری ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا، ئێریكسن له‌ شوێنێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ گۆل به‌ ئاسایی دێت بۆ لای، ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ شێوازی یاری كردنه‌كه‌ی بووه‌ كه‌ پێویستی به‌ كاری زۆر ده‌بێت.

به‌ره‌وپێش چوونی داهاتوو؟ بوون به‌ كلینیكاڵه‌! له‌ دژی یانه‌ی گینت له‌ نێو یاریگای وێمبڵی دا، له‌ ڕێگه‌ی تۆپێكی درێژ گۆڵێكی تۆماركرد، له‌ دژی میلوالی له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، سوودی له‌ تۆپێكی له‌ده‌ست دراوی له‌ ناوچه‌ی بۆكس وه‌رگرت و به‌ ئاسانی گۆڵی پێ تۆماركرد و تۆتنهامی پێش خست.

تۆتنهام ناوی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێریكسن به‌ بێ فیزی و سروشتی نه‌رمی یاری كردنی، ده‌ست ده‌كات به‌ دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی. ئێستاكه‌، زۆرترین هه‌لی تۆماركردنی گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا درووست كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری 23 گۆڵی یانه‌كه‌ی كردووه‌، هه‌ربۆیه‌ بۆته‌ پارچه‌یه‌كی گرانبه‌های ئامێری تۆتنهام.

سیستمی نوێی تۆتنهام ڕێ به‌ ئێریكسن ده‌دات تاكو زیاتر بدره‌وشێته‌وه‌ و كاریگه‌ری زیاتر ببێت، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ كاروانی وه‌رزشی له‌ پریمه‌رلیگدا، ئامار و داتاكان په‌یوه‌ستدار ده‌بن به‌ ته‌كنیكه‌كانی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply