کۆتینیۆ مژدەیەکی خۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

Screen Shot 2017-03-26 at 1.05.40 PM

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، فیلیب کۆتینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لەتەک نێیمار لە بارسێلۆنا یاری بکات.

لەم بارەیەوە، کۆتینیۆ، بە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ نێیمار تەباییەکی زۆر باشیان هەیە، بەهۆی ئەوەی لە رۆژانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوان و لاوانی بەڕازیل و هەڵبژاردەی یەکەمی بەڕازیل بەیەکەوە یارییان کردووە، بۆیە چاک لە یەک تێدەگەن و بە بۆچوونی کۆتینیۆ ئەو چێژ لە یاریکردن لەگەڵ نێیمار وەردەگرێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو داوای کرد بارسا لەگەڵ کۆتینیۆ گرێبەست واژوو بکات.

کۆتینیۆ لە درێژەی قسەکانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت دەڵێت” نییمار بەهرەیەکی گەورەی هەیە و دەتوانێت لە هەر یارییەک جیاوازی دروست بکات، لەم وەرزەشدا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، بە ڕای من ئەو بەیەکێک لە باشترین 3 یاریزانانی جیهان هەژمار دەکرێت”.

COM1MfRU8AAb0_T2015100614172380733

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply