یۆهان كرۆیف .. گەورەتر لەوانیتر

24

نووسینی: ئەحمەد موختار وەرگێڕانی: كامەران پاڵانی

“هەموومان دەمرین, ئامانجمان ئەوە نییە بۆ هەمیشە بژین, بەڵكو ئامانجمان ئەوەیە شتێك دروست بكەین پاش مردنمان بەردەوامی هەبێت”. ئاشقان و بینەرانی تۆپی پێ، ساڵێك پێش ئێستا ماڵئاواییان لە ئەفسانەی هۆڵەندا و بەرشەلۆنە كرد، پاش مردنی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە, هەوادارانی تۆپی پێ بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە پێشوازیان لە مردنی كرۆیف كرد، بەهۆی كەسایەتیە بێ وێنەیەكەی.

كرۆیف فەیلەسوفە، لەبەرئەوەی هەستا بە گۆڕینی نەخشەی تەكتیكی تۆپی پێ, زۆر شتی پێشكەش بە ئەیاكس ئەمستردام كرد, پاشان گۆڕینی بەرشەلۆنە لە یانەیەكی ئاساییەوە بۆ یەكێك لە باشترین یانەكانی مێژووی تۆپی پێ. ئەمەیش وا لەم پیاوە دەكات جیاوازبێت لەوانیتر, لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی بەناوبانگ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا, لە لایەن بەكارهێنەرێكی هۆڵەندییەوە, دووپاتی جیاوازی ئەم پیاوە لەوانیتر دەكاتەوە, لەبەرئەوەی لایەنێكی زیادكرد بۆ تۆپی پێ بۆ هەتا هەتایی بە بەردەوامی دەمێنێتەوە, هەربۆیە بە گۆڕینی ساڵ و كاتەكات فەلسەفەكەی دەمێنێتەوە و لەناوناچێت.

30

یاریزانێكی ئەفسانەیی: زۆركەس سیانەی (مارەدۆنا, پیلێ, كرۆیف) بە بەناوبانگترین یاریزانانی سەدەی بیستەم هەڵدەبژێرن, بەهۆی درەوشانەوەیان لە ماوە جیاوازەكاندا, بە كۆكردنەوەی دەستكەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان. لەگەڵ بەراوردكاریە بەردەوامیەكانی نێوان (مارەدۆنا و پیلێ) كرۆیف لە ڕیزبەندی سێ یەم دێت, بە هاوڕیەتی ئەفسانەكانی وەك (ڤان باستن, زەیدان, دی ستیڤانۆ, پۆشكاش, ڕۆناڵدۆی دیاردە, سوقرات, باجیۆ, ڤاڵدانۆ, … هتد).

بەڵام ئەوەی كە هۆڵەندییەكە لە هەموو ئەوانە جیادەكاتەوە تێگەیشتنیەتی لە تۆپی پێ بەهەمان شێوەی درەوشانەوەی وەك یاریزان, خاوەنی وتەی” تۆپی پێ بە ئەقڵ یاری پێ دەكرێت, لە كاتێكدا قاچ تەنها ئامێرێكی یارمەتیدەرە لەبۆ وەرگێڕان”, هەریەكە لە سوقرات و ڤاڵدانۆ هاوڕا و كۆدەنگن لەگەڵی لە مەجالی فەلسەفەی وەرزشی, هەربۆیە ئەم سیانە جیادەكرێنەوە بە زانیاری زۆر و توانای نائاسایی لە ڕاڤەكردنی مانا و ئەدەواتەكانی تۆپی پێ. هەربۆیە هیچ نامۆ نییە سوقرات بە فەیلەسوفی بەرازیلی ناوزەدبكرێت, كاركردنی بەردەوامی ڤاڵدانۆ لە هەردوو لایەنی خوتەتی و وەرزشی بە درێژایی مێژووی درێژی لەگەڵ ریاڵ مەدرید, شانبەشان لەگەڵ كرۆیف, ئەو پیاوەی ڕابەرایەتی بەرشەلۆنەی كرد بۆ بەدەست هێنانی یەكەمین ناسناوی چامیۆنس لیگ لە مێژووی تیپە كەتەلۆنیەكە لە ساڵی 1992.

28

بەڕێوەبەر و ڕاهێنەر: كرۆیف شایستەی ئەوەیە لەگەڵ گەورەكانی وەك (فێرگسۆن, لۆبانۆڤسكی, مۆرینیۆ, ئەنچیلۆتی, كلۆف,میچێڵز) دابنرێت, ئەو بەڕێوەبەرە هونەرییەیە كە ڕابەرایەتی ئەیاكس ئەمستردامی كرد لە بەدەست هێنانی دوو ناسناوی یەك لەدوای یەكی خولی هۆڵەندی و ناسناوێكی جامی یەكێتی ئەوروپا, هەروەها چوار جار لەسەریەك خولی ئیسپانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا, دەستكەوتێكی دووبارەنەكراوە لە مێژووی تیپە كەتەلۆنیەكە, لەگەڵ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

هەروەها كرۆیف ژمارەیەكی زۆر لە جامی ناوخۆیی و كیشوەری و نێودەوڵەتی بەدەست هێنا, ئەم دەستكەوتانە وایان لێ كرد ببێت بە باشترین بەڕێوبەری هونەری لە جیهاندا لە سەرەتاكانی نەوەدەكاندا, یۆهان شایستەی ناسناوی بەڕێوەبەرە, لەبەرئەوەی ئازابوولە پێدانی ڕێنماییەكان بە یاریزانان و كێشانی سیاسەتی گشتی تیپ, لەگەڵ دەست گرتن بەسەر هەموو كاروبارەكانی نێو یانە, هاوشێوەی فێرگسۆن لە مان یونایتد, ئەنچیلۆتی و مۆرینیۆ لەگەڵ ئەو یانانەی كە ڕاهێنەرایەتیان كردووە, ئەمانە هەڵناسن بە گۆڕینی زۆری پلان و تەكتیكەكان, بەڵكو پشت دەبەستن بە قاڵبێكی دیاریكراو بۆ چەند ماوەیەكی دیاریكراو.

29

كرۆیف زۆر بە ئاسانی لە بەڕێوەبەری هونەریەوە دەبێت بە ڕاهێنەر, ئەو كەسەی هەر جارە و شێوازی تەكتیكی دادەهێنێت, ئوسلوبێكی جیاواز لەوانیتر بەرهەم دەهێنێت, زۆرنرزیك دەبێت لەگەڵ یاریزانانی لە كاری تایبەت بە گەشەپێدانی هونەریان, بە چەشنی مامۆستا و قوتابیەكانی دەبێت, لەم مەبدەئەدا لەگەڵ (ساكی, گواردیۆلا, ڤینگەر, تیلی سانتانا, ڤانگال, هێلێنۆ هێرێرا) هاوڕادەبێت.

بەڵگەش داهێنانی بیرۆكەی “یاری كردن بە زۆرترین یاریزانی ناوەڕاست لە پێكهاتەیەكدا, ئەویش لە پێكهاتەی (3 – 4 – 4)”, بەم پێكهاتەیە بەرشەلۆنە بەسەر پێكهاتەی (3 – 5 – 2)ی بەناوبانگترینی ئەو سەردەمە سەركەوت, بەكورتی كرۆیف ئەوكەسە بوو هەردوو پۆستی (بەڕێوەبەری هونەری و ڕاهێنەر)ی پێكەوە لە هەمان تیپدا كۆكردەوە.

27

فەیلەسوف: “بەشێوەیەك یان بەشێوەیەكی تر, بە نەمری دەمێنمەوە”, كرۆیف بەو وتەیەی پێناسەی خۆی دەكات, كە دووپاتی قوڵی بینین و بەهێزی تێڕوانینەكانی دەكاتەوە, لەوەی پەیوەستە بە لایەنە شاراوەكانی تۆپی پێ, لەم مەجالەدا دەڕواتە پاڵ هەریەكە لە (مارسیلۆ بێلسا, ڕیكارۆ لافولبی, خۆرخی ڤاڵدانۆ, جیمی هۆگان), هەریەك لەو ڕاهێنەرانە هەستان بە دانانی مەبادیئی ڕادیكاڵیانەی تۆپی پێ, بەدوور لە زمانی ناسناو و ژمارەكانی مێژوو.

ڕاهێنەری براوەی نازناوەكان لە كتێبەكانی مێژوو باس دەكرێت, كەچی ڕاهێنەری داهێنەر لە كتێبەكانی تۆپی پێ بە نەمری باس دەكرێت, لەبەرئەوەی ئەم جۆرە ڕاهێنەرانە فەلسەفەیەكی تایبەت بەخۆی بونیات دەنات, بێ گوێدان بە هاوڕابوون یان دژبوونی هاندەران لەگەڵی, بەڵام وەك بابەتێكی گفتوگۆی بەردەوام لە هەموو سەردەمەكاندا دەمێنێتەوە, یۆهان كرۆیف ئەو تاكە كەسەیە هەموو ئەوسیفاتانەی تێدا كۆبووەتەوە و سەركەوتوبوو لە تەواوی فۆرمە جیاوازەكاندا.

تەنها ئەمە نا, بەڵكو یۆهان بەردی بناغەی بەرشەلۆنەی لاپۆرتای دانا, پاش ئامۆژگاریە بەنرخەكەی بۆ كارگێڕانی یانەكە بە ڕەتكردنەوەی مۆرینیۆ و مۆركردنی بۆند لەگەڵ گواردیۆلادا, بەهۆیەوە تیپەكە ناسناوەكانی بەكۆ لە هەزارەی نوێدا بەدەست دەهێنا, بەمەیش لەگەڵ پیكنپاوەر لەم مەجالەدا هاوڕادەبێت, ئەڵمانیەكە وەك ڕاوێژكاری وەرزشی بایرن میونخ كاری كرد.

دەرئەنجامی ئەم هەموو سیفاتە جوانانە, یۆهان كرۆیف شایستە دەبێت بەوەی ببێت بە گەورەترینی ئەوانەی پەیوەستداربوون بە تۆپی پێ لە مێژوودا, لەبەرئەوەی كرۆیف وەك (یاریزان, بەڕێوەبەری هونەری, ڕاهێنەر, ڕاوێژكار, فەیلەسوف) سەركەوتوبوو, هەربۆیە تۆپی پێ هەرگیز لە یادی ناكات.

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ ساڵی ڕابردوو بڵاومان كرده‌وه‌، ئه‌مرۆش كه‌ ساڵیادی كۆچی دوایی كرۆیف، به‌ كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه‌، دووباره‌ بڵاومان كرده‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply