ڤیدیۆ | ناوبژیوانێك بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سڕکرا

Ghanaian referee Joseph Lamptey

یاریگا-ئه‌مڕۆ له‌ بڕیارێکی که‌م وێنه‌دا یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان ناوبژیوانێکی به‌ تۆمه‌تی یاریکردن به‌ ئه‌نجامی یارییه‌ک له‌ پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی سڕکرد.

فیفا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ پاش لێکۆڵینه‌و ده‌رکه‌وتووه‌ جۆسیف لامپتی ناوبژیوانی یاری نێوان باشوری ئه‌فریقا و سه‌نیگال له‌ پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی ٢٠١٨دا به‌ مه‌به‌ست یاری به‌ ئه‌نجامی یارییه‌که‌ کردووه‌ و بڕیاری نادروستی داوه‌. سڕکردنه‌که‌ چالاکی وه‌رزشی ، کارگێڕی و سه‌رجه‌م چالاکییه‌کی په‌یوه‌ندیدار به‌ تۆپی پێ ده‌گرێته‌وه‌.

باشوری ئه‌فریقا ٢-١ یارییه‌که‌ی برده‌وه‌ و ناوبژیوان زیاتر له‌ جارێک بڕیاری گوماناوی ده‌رکرد بۆ ئه‌فریقا ، به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی ئه‌ژمارکردنی لێدانێکی سزادا.

بینه‌ری گۆڵه‌کانی یارییه‌که‌ بن :

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply