وێنه‌یی | دوو فڕۆکه‌ی دژ به‌یه‌ک له‌ ئاسمانی ئینگلته‌را له‌سه‌ر ڤینگه‌ر

ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ی یارییه‌که‌ی ئارسناڵ و وێستبرۆمیچدا جارێکی دیکه‌ به‌شێکی زۆری هانده‌رانی گه‌نه‌رز داوایان له‌ ڤینگه‌ر کرد ده‌ست له‌ پۆسته‌که‌ی بکێشێته‌وه‌. دۆڕانی ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ ئه‌نجامی ٣-١ هێنده‌ی دیکه‌ی هه‌وڵه‌کانی هانده‌رانی چڕکردۆته‌وه‌.

له‌ یه‌کێک له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌رنج راکێشه‌کاندا , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارییه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان بوو به‌ڵام هانده‌رانی ئارسناڵ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تیان به‌کرێ گرت تاوه‌کو له‌ ئاسمانی یاریگای هاوسۆرنزی تایبه‌ت به‌ وێست برۆم په‌یامی “نا بۆ گرێبه‌ستی نوێ ، ڤینگه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌”  یان نیشانی ڤینگه‌ر و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان دا.

به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه‌ په‌یامێکی دیکه‌ بینرا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م و تێیدا نوسرابوو “متمانه‌مان به‌ ڤینگه‌ره‌ ، رێز بۆ ئارسن ڤینگه‌ر”.

وێنه‌کان

3E6568FD00000578-4326642-image-a-8_1489842677877

A counter-banner was soon fighting for airspace with a message of support for Wenger

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply