شاندی تیپی تۆپی ده‌ستی ئافره‌تانی هه‌ولێر گه‌شتنه‌ بولگاریا

hand_140317_2

یاریگا- رۆژێ سێشه‌ممه‌ ١٤\٣\٢٠١٧ ، شاندی تیپی تۆپی ده‌ستی ئافره‌تانی هه‌ولێر گه‌شتنه‌ وڵاتی بولگاریا ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شقو ڕاهێنان ، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌.

یانه‌كه‌ له‌ ئێستادا به‌ به‌هێزیه‌وه‌ خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ خولی نایابی تۆپی ده‌ستی كوردستان و خولی نایابی عیراقی ، به‌ یاوه‌ری ١٠ یاریزان و ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆك یانه‌ شانده‌كه‌ ڕوویان له‌و وڵاته‌ كردوه‌ ، له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌دا یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆیان ئه‌نجامدا و وابریاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥\٣\٢٠١٧ یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

كاپتن و گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ سێوه‌ نبیل له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ یاریگانێتی ڕاگه‌یاند “ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ڵێنی ئه‌ سه‌فه‌ره‌مان پێدرابوو ، به‌ ماندووبونی سه‌رۆك یانه‌ ست كافیه‌ و ده‌سته‌ی كارگێری ست ڕازا و ست بێگه‌رد توانیان له‌ كۆتایدا سه‌فه‌ره‌كه‌مان بۆ ڕێك بخه‌ن ، زۆربه‌ی یانه‌كان له‌م باردۆخه‌ی ، كه‌ تیایداین به‌هۆی قه‌یران و نه‌بوونی پاڵه‌وایه‌تی له‌ مه‌شق دابڕاون، به‌ڵام سه‌رجه‌م یاریزانانی ئێمه‌ بێ گوێدان به‌وبه‌ربه‌ستانه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ مه‌شقكردن ، هیوادارین یانه‌كانی دیكه‌ش دانه‌نیشن و ته‌نها چاوه‌ڕوانی خولی كوردستان و عیراق نه‌كه‌ن، كه‌ كه‌س نازانێ كه‌ی به‌ڕّێوه‌ده‌چن و هه‌وڵ بده‌ن سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، تا زیاتر سوود له‌ پێشكه‌وتوی تۆپی ده‌ستی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن ، له‌ كۆتایدا سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون”.

سه‌رجه‌م ستافه‌كه‌ پێكهاتوون له‌ ڕاهێنه‌ر : ڕزگار مه‌ولود ، یاریزانان سێوه‌ ، شەونم ، مۆرین ، کانیاو ، بژوێن ، سەناریا ، ئیمان ، ڕێزان ، پەریز ، ڕۆژان ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك یانه‌ و ده‌سته‌ی كارگێری، وابریاره‌ یانه‌ی تۆپی ده‌ستی ئافره‌تانی هه‌ولێر تا به‌رواری ٢١\٣\٢٠١٧ له‌وڵاتی بولگاریا بمێننه‌وه‌ و زیاد له‌ ٣ یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.

hand_140317_1-730x470

hand_140317_3

hand_140317_4

hand_140317_5

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply