فەرمی| ئیسیان پەیوەندی بە یانەیەکی ئاسیایی کرد

Michael Essien

Michael Essien

یاریگا
مایکل ئیسیان, ناوەراستکاری گانایی بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پریسیب باندۆنگی ئەندەنوسیەوە کرد.

پێشگەی فەرمی یانەی ئەندەنوسی بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەکەیان دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ ناوەراستکاری گانایی گەیشتنە رێکەوتن و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرز درێسی ژمارە پێنجی یانەکەیان دەپۆشێت.

ئیسیانی 34 ساڵان دوای جێھێشتنی ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا, پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئۆلەمپیاکۆسی یونانیەوە کرد و دوای چەند مانگێکیش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە ھەڵوەشاندەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply