ريمۆنتادا چیە؟

Screen Shot 2017-03-09 at 2.04.50 PM
یاریگا
لوقمان عەلی
 وشەی ریمۆنتادا( Rimontada)، دوای شکستەکەی بارسا لە یاری چوونی قۆناخی ١٦ی چامپیۆنس لیگ لەلایەن رۆژنامەکان و ھاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە بەزۆری بەکارھێنرا، ریمۆنتادا وشەیەکی ئیسپانیە بەمانای ساغبوونە و گەڕانەوە دێت، پێشتر لە ئیسپانیا بۆ وەسفی شەڕ و راپەڕینەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و باسک لە سەدەکانی ١٦ و ١٩ بەکارھاتووە، ئەوکات خەڵکی ئەو ھەرێمە بۆ سەربەخۆیی بوون لە ئیسپانیا ھەوڵیانداوە. ئەوەی تایبەت بێت بە تۆپی پێ، ریمۆنتادا لە حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی رابردوو بەکاردەھات و، دواتر بوونی نەما لەرووی بەکارھێنان، تا وەرزی ( ٢٠١٢ – ٢٠١٣ ) لە قۆناخی ھەشتی چامپیۆنس لیگ، کاتێک میلان لە یاری چووندا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بارسای تووشی شکستکرد، لە یاری گەڕانەوەیش یانە کەتەلۆنییەکە ئەنجامەکەی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر پێچەوانە کردەوە و وشەی ریمۆنتادای بە بیر خەڵک هێنایەوە.
پێشتر بەڵام بەشێوەیەکی کەم ریمۆنتادا لە ھەموو جیھان بەکارھاتووە و لە ھەر یارییەک تیپێک دۆڕابێت بەئەنجامێکی تا رادەیەک گەورە و دواتر ئەنجامەکە پێچەوانە کردۆتەوە، ئەوکات وشەی ریمۆنتادای پێھەڵواسراوە. ئەوەی بە زۆری و بۆ یەکەم جار گوێبیستی ئەم وشەیە بووبێت، دوای یاری چوونی قۆناخی شازدە نێوان پاریس سانت جێرمان و بارسیلۆنا بوو، لەم یارییەدا یاریزانانی پی ئێس جی چوار جار تۆڕەکەی تێرشتیگنیان ھەژاند، ئیتر کەتەلۆنییەکان و رۆژنامەکان بە زۆری وشەی ریمۆنتادایان بەکارھێنا بەمەبەستی پاڵپشتیکردن و وزەبەخشین بە تیپەکەی ئێنریکی پێش یاری گەڕانەوەدا و پێچەوانەکردنی ئەنجامی یاری چوون.
ئەمەیش ھاتەدی کاتێک بارسیلۆنا لە یاری دوینێ شەودا کە یاری گەڕانەوە بوو، شۆڕشێکی بەڕووی یاریزانەکانی (ئۆنای ئێمری) بەرپا کرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ناوازەترین ریمۆنتادایان لە مێژووی تۆپی پێدا تۆمارکرد و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکەو دلی هاندەرانی خۆیان لە هەموو جیهان خۆش کرد.
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply