رۆنالدۆ کارێکی مرۆڤانە بەرامبەر کچێک دەکات

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە شوێنی هەوانەوەیان لە شاری لەگەڵ کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت وێنەی یادگاری دەگرێت.

لە کاتی گەیشتنی شاندی یانەی ئیسپانی بۆ شوێنی هەوانەوەیان لە شاری ناپۆلی ئیتاڵتا، هاندەرێکی زۆر روویان لەو شوێنە کرد بەڵام پیاوانی ئاسایش رێگە بە هیچ کەسێک نادەن لە یاریزانەکان نزیک ببنەوە، لەو کاتەدا کچێکی خاوەن پێداویستی بانگی رۆنالدۆ دەکات و یاریزانی پۆرتوگالیش هاورێیانی جێدێلێت و لەگەل ئەم کچە وێنەی یادگاری دەگرێت و چەند خولەکێک لەگەڵیدا دەمێنێتەوە و لەو کاتەدا تەواوی ئامادەبووان دەست خۆشی لەو کارەی دەکەن.

شاندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری هاتنەوە لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ناپۆلی گەشتی ئیتاڵیایان کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply