بایرن میونشن داھاتوو کومان یەکلایی دەکاتەوە

Kingsley Coman

Kingsley Coman

یاریگا
کینگلسی کومان, ناوەراستکاری فرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە ئاستە باشەکەی بەرپرسانی یانەکەی ناچار کردووە بیر لە ھێشتنەوەی بکەن.

سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە کە بەرپرسانی باڤاری پێویستە تا کۆتایی مانگی نیسانی داھاتووی یاریزانی فەرەنسی کاتی یانەکەیان لەگەڵ یانەی یوڤێنتوسی خاوەنی ھەمیشەیی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت داھاتوو ئەو یاریزانە لە بۆندێز لیگا بێت.

بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی بۆ ھێشتنەوە و ھەمیشەیی کردنی گرێبەستی کومان پێویستە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆی دیکە پێشکەشی بەرپرسانی یانەی ئیتالی بکەن و بە گشتی تێچووی ئەو گرێبەستە ئەو کاتە دەگاتە 28 ملیۆن یۆرۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر