كورته‌ باسێك له‌سه‌ر جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌ڕا

 

EFL CUP

نووسه‌ر : به‌كر حسن.

 

جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌ڕا  یاخود جامی خولی ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌و سێ پاڵه‌وانێتییانه‌ی ناوخۆی ئینگلته‌ڕا كه‌ ساڵانه‌ 92 یانه‌ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن له‌ سه‌رجه‌م خوله‌ جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

بیرۆکه‌

بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ هی ستانلی ڕۆوس بوو كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌ڕا بوو ، دوای ئه‌وه‌ له‌ ساڵی 1960 بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ چوو .
“له‌ناوبه‌ری یانه‌ گه‌وره‌کان”نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌یه‌ كه‌ به‌درێژای ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ و هه‌موو وه‌رزێك ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی تێدا ڕوویداوه‌ و ڕوو ئه‌دات و یانه‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ بچووكه‌كان ئه‌کرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌.

 

کێ به‌شداری ده‌کات

ئه‌و یانانه‌ی به‌شداری له‌ جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌ڕا ئه‌كه‌ن بریتین له‌ یانه‌كانی پریمه‌رلیگ و چامییۆنشیپ و خوولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی و خوولی پله‌ی دووی ئینگلیزی ، كه‌ یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ له‌ 7 قۆناغ پێكدێت .

سیسته‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌
یاریه‌كان  له‌سه‌ر شێوازی دۆڕان و كرانه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌  جگه‌ له‌ یاری كۆتای و پێش كۆتای به‌ڵام كه‌ یاری یه‌كسان بوون كۆتای بێت ئه‌وا یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌كرێت .
یاری پێش كۆتای له‌سه‌ر شێوازی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌كرێت .
یاری كۆتای پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی هه‌موو ساڵیك له‌ یاریگا وێمبڵی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت .
براوه‌ی یه‌كه‌می جامه‌كه‌ بڕی 100 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رئه‌گریت و دووه‌می پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ش بڕی 500 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رئه‌گرێت .
جامه‌كه‌ وه‌زنی نزین 3 كیلۆگرامه‌ و به‌رزیه‌كه‌ی 27 سانتیمه‌تره‌ و پانیه‌كه‌ی 20،5 سانتیمه‌تره‌ ، بڕی  20 هه‌زار پاوه‌ند له‌ درووستكردنی خه‌رج ئه‌كرێت كه‌ Mappin & Webb درووستی ئه‌كات.

 

ناو و سپۆنسه‌ره‌کان

ناوی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ به‌ پێی ئه‌و كۆمپانیا یا ڕیكخراوه‌ ئه‌گۆڕێت كه‌ سپۆنسه‌ری ئه‌كات ، به‌درێژای 57 سالی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ كۆمه‌ڵێك ناوی هه‌بوو كه‌ بریتین له‌ :

– له‌ ساڵی 1960 تا1981 ناوی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته‌ جامی خوولی ئینگلیز بوو.
– له‌ ساڵی 1982 تا 1986 كه‌ كۆمپانیای Milk Marketing Board  سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی میڵك بوو.
– له‌ ساڵی 1987 تا 1990 كه‌ كۆمپانیای Littlewoodss سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ كێبڕكی جامی لیتڵوود بوو.
– له‌ ساڵی 1991 تا 1992 كۆمپانیای Rumbelowss سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی پاڵه‌وانیته‌كه‌ش جامی ڕه‌مبیلۆ بوو.
– له‌ ساڵی 1993 تا 1998 كۆمپانیای Coca-Colaa سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی كۆكاكۆلا بوو.
– له‌ ساڵی 1999 تا 2003 كۆمپانیای Worthington’ss سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی ۆرسینگتۆن بوو.
– له‌ ساڵی 2004 تا 2012 كۆمپانیای Molson Coorss سپۆنسه‌ری ئه‌كرد و ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ كارلینگ كاپ بوو.
– له‌ ساڵی 2013 تا 2016 كۆمپانیای Capital Onee سپۆنسه‌ری ئه‌كرد ناوی په‌ڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی كه‌پیتاڵ وه‌ن بوو.
– له‌ ساڵی 2017 هیچ سپۆنسه‌رێكی نیه‌ ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی تۆپی پێی ئینگلیزه‌.
– ساڵی 2018 كۆمپانیای Carabao سپۆنسه‌ری ئه‌كات  ناوی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ جامی كارابۆ ئه‌بێت.

 

ئامار و ریکۆرد

كۆمه‌ڵیك ئامار له‌سه‌ر جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌ڕا :

– لیڤه‌رپووڵ زۆرترین جار بۆته‌ پاڵه‌وان به‌ 8 نازناو.
– لیڤه‌رپووڵ زۆرترین جا گه‌یشتۆته‌ یاری كۆتای به‌ 12 جار.
– ئایان ڕاش یاریزانی پێشووی لیڤه‌رپووڵ تاكه‌ یاریزانه‌ زۆرترین جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ 5 نازناو.
– ئایان ڕاش و ئیمێل هێسكی زۆرترین یاری كۆتایان ئه‌نجامدا وه‌ به‌ 6 یاری كۆتای .
– لیڤه‌رپووڵ زۆرترین جار گه‌یشتۆته‌ی یاری پێش كۆتای به‌ 17 جار.
– جیۆف هۆرست و ئایان ڕاش گۆڵكاری مێژووی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ن به‌ 49 گۆڵ.
– كلیڤی ئالینی یاریزانی پێشووی تۆتنهام زۆرترین گۆڵی كردووه‌ له‌وه‌رزێكی پاڵه‌ونیه‌ته‌كه‌ به‌ 12 گۆڵ.
– گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ : لیڤه‌رپووڵ 10 _ 0 فوولهام ساڵی 1986.
وێستهام یوونایتد 10 _ 0 بووری ساڵی 1983.
– گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له‌ یاری كۆتای سوانسی سیتی 5 _ 0 برادفۆرد سیتی ساڵی 2013 .
– زۆرترین گۆڵ له‌ یاریه‌كی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ :
ئه‌ڕسناڵ 7 _5 ڕیدینگ ساڵی 2012.
داگینهام&ڕێدبریج 6 _ 6 بڕینتفۆرد ساڵی 2014.
-زۆرترین جیبه‌جێ كردنی لێدانی سزا له‌ یاریه‌كی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌:
32 لێدانی سزا
دێربی كاونتی 14 _ 13 كارلیسلی یوونایتد . ساڵی 2016.
– گه‌نجترین یاریزان به‌شداری پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ ئه‌شڵی چامبه‌رز 15 ساڵ و 203 ڕۆژ له‌ ساڵی 20055 له‌ یاری نێوان لیسته‌ر سیتی و بلاكپوول.
– گه‌نجترین یاریزان گۆڵی له‌ یاری كۆتای كردبێت نۆرمان وایتساید كه‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵ و 3244 ڕۆژ بوو ساڵی 1983 له‌ یاری نێوان مان یوونایتد و لیڤه‌رپووڵ.
– گه‌نجترین كاپتن له‌ یاریه‌كی جامه‌كه‌ باری ڤینیسۆن 20 ساڵ و 7 مانگ و 8 ڕۆژ ساڵی 19855 له‌ یاری نێوان سه‌نده‌رلاند و نۆرویچ سیتی .

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply